Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 10:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێرێکی سیاسی: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوە گرنگییەکی زۆری بۆ ھەرێم ھەیە
| KDP.info


 هەولێر -KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی دەڵێت سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە؛ لەبەر ئەوەی ئێستا ھەرێم لە ناوچەکە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و بەھێز دەبێت؛ وڵاتانیش بەپێی ئەو واقعە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەرێمدا دەکەن.

چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د. بوخاری عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوورپا زۆر گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان و، دۆزی کورد و ھاوکات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە ھەرێم پێویستی پێیان ھەیە."

گوتیشی یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی ئەو سەردانە ئەوەیە ئێستا ھەموو وڵاتان کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی داعش لە مووسڵ لەناو ببەن؛ بۆیە لێرەدا سەنگی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە لە ئازادکردنی مووسڵ ڕۆڵی گرنگی ھەیە لەم پرۆسەیەدا.

ئەو چاودێرەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، ئەو سەردانە گرنگیی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدات و ئامادەگی ئەو وڵاتانە لە ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا.

(د. بوخاری عەبدوڵا) ڕاشیگەیاند، ئێستا ڕۆڵ و سەنگی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و، بەھێزتر دەبێت؛ بۆیە ئەو وڵاتانەش بەپێی ئەو واقعەی ئێستا ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەکەن.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact