كه‌ریم قادر
سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی هاووڵاتیانی كوردستان به‌رانبه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌زاند و تاساند كه حه‌ز به گه‌شه و پێشكه‌وتنی كوردستان ناكه‌ن.
حه‌ز و هیوای غه‌یره‌كوردستانیان ئاشكرایه و پێویست به خوردكردنه‌وه ناكات، به‌ڵام تێڕوانینه ره‌شبینیه‌كانی ئه‌و به‌ناو سیاسه‌تكار و نووسه‌ر و چاودێره سیاسییانه، كه وه‌ك به‌شێك له ململانێكان له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌ریده‌بڕن، شایه‌نی خوردكردنه‌وه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر به قسه و لێكدانه‌وه سه‌قه‌ته‌كانی ئه‌وانه بوایه، له بنه‌ڕه‌تدا نه‌ده‌بوو راپه‌ڕینیش بكرێ، ئه‌وه واز له هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌ت و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆییی ئابووری هه‌ر بهێنه.
به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئه‌وانه‌وه، ژیانی سیاسی و سه‌ربازی، ته‌نانه‌ت ئابووریی كوردستانیش، به‌به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سووریا به‌و سه‌ختی و دژوارییه نییه، كه ئه‌وان به مه‌به‌ست ده‌ینه‌خشێنن، كه به مه‌زه‌نده‌مان له سۆنگه‌ی لاوازیی مێشكیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه كه‌سی ره‌شبین كاتێك سه‌یری ئاسمان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها بیر له شه‌وه‌زه‌نگ ده‌كاته‌وه، هه‌ست به جوانییه‌كانی گه‌ردوون ناكات. هه‌مدیس بێ وردبوونه‌وه له واقیع و لێكدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دنیا له‌خۆی وێك دێنێته‌وه و قه‌ڵاتێك قوت ده‌كاته‌وه، كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا ده‌كاته مه‌حاڵ، بێئه‌وه‌ی باس له میكانیزم و تواناكانی ته‌ختكردنی بكه‌ن.
هه‌ر بۆ به‌بیرهێنانه‌وه، كاتێك پێشتر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان باسی له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كوردستان ده‌كرد، به‌ره‌ی مێشك لاوازه‌كانی كوردستان زۆر بێباكانه ده‌یانگوت: "كوردستان هیچ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نییه." به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستێكی حزبیی خۆیان كه ئاو له ئاشی ناحه‌زان ده‌كات، باس له كۆسپگه‌لێك ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌ش بن، به‌ڵام به حوكمی هێزگه‌لێك ته‌ختكردن و بازدان به‌سه‌ریاندا له ئێستادا ئاسانه تا له قۆناغێكی دیكه‌دا.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كان و نزیكبوونه‌وه له كۆتاییهاتنی سه‌ربازیانه‌ی تیرۆریستانی داعش، میدیای سه‌ر به ره‌شبینه‌كانی كوردستان بۆ نانه‌وه‌ی ترس و نائومێدكردن و راهێنانی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ته‌سلیمبوون، ئه‌و هه‌واڵ و ئه‌خبارانه ده‌جوونه‌وه، كه له فابریكه‌ی ده‌زگا پرۆپاگه‌نده‌چییه‌كانی دژ به كوردستان ده‌هۆنرێنه‌وه. بێئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستا به‌هه‌ند هه‌ڵگرن، كه ئێستا نه ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه نه هێز و توانای گه‌لی كوردستانیش نه‌ناسراوه.
به پێچه‌وانه‌ی نه‌خشاندنی ئه‌و ره‌شبینانه، دۆخی سیاسی و پێگه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیز وا نه‌رسكاوه كه ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتووه. به مانایه‌كی دی، قۆناغی پاراستنی كوردستان و خۆسه‌لماندن تێپه‌ڕیوه، به‌ڵكو ئێستا له قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون داین، واتا له قۆناغی بوون به به‌شێك له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی.
جووینه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌كان و ئه‌و گوشارانه‌ی ئێوه‌ی ره‌شبین لێره و له‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر ده‌یكه‌ن و بۆ مه‌به‌ستێكی قێزه‌ون ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ده‌ن، هیچ له‌و ئیراده‌یه ناگۆڕێ، به‌پێچه‌وانه‌وه كوردستان رژدتتر ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه، چونكه له ئاسته‌كاندا بڕاوه‌ته‌وه، كه پێویسته كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت.