ئاژانسەکان-KDP.info- جه‌نه‌راڵ جۆناسان ڤانس ڕایگه‌یاند، سه‌ربازانی که‌نه‌دا که له هه‌رێمی کوردستان وەک ڕاوێژکاری پێشمه‌رگه کار ده‌که‌ن و وانه‌ی سه‌ربازی ده‌ڵینەوە، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌ستنی ئاڵای کوردستان به‌سه‌ر جلوبه‌رگه سه‌ربازییه‌کەیانەوە.
جه‌نه‌راڵ ڤانس له وه‌زارتی به‌رگری نیشتمانیی که‌نه‌دا به ئاژانسی که‌نه‌دا پرێسی ڕاگه‌یاند: "به‌ستنی ئه‌و ئاڵایه ڕێزی ئێمه‌یه بۆ کوردستان و پێشمه‌رگه و مانای پشتیوانیمانه بۆ هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژ به داعشدا."
دەیشڵێ: "سه‌ربازه‌کانمان بۆ ڕێزلێنان، به ته‌نیشت ئاڵای که‌نه‌داوه ئاڵای کوردستانیش دەبه‌سن و نابێت که‌س پێی نیگه‌ران بێ."