جه‌بار قادر
لە سەرەتای سەدەی بیستویەکدا، تیمۆری ڕۆژهەڵات و، مۆنتینیگرۆ و سوودانی خواروو سەربەخۆیییان وەرگرت؛ ساڵی 2008یش کۆسۆڤا و ئۆسیتای خواروو و، ئەبخازیا جاڕی سەربەخۆییان دا، به‌ڵام پێده‌چێت لەم هه‌رێمی كوردستانەدا به ناوی پێکهێنانی كۆده‌نگیی نیشتمانی و هاوگوتاری و كۆكبوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانەوە هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ دواخستنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. بۆیه پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، چ پێویستمان به ڕیفراندۆمه؟ ئه‌رێ به ڕاست دەسته‌بژێری سیاسی ده‌توانێت چاره‌نووسی گه‌لێك دوا بخات؟
جا با وای وەڵام بدەینەوە: ماف ناخرێته ده‌نگدانه‌وه
یه‌كه‌م/ لە پێش خۆمانەوە هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە و به‌شێكی كاریگه‌ری جیهانیش دەزانن كورد، دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆی دەوێت، ئاخر ئەو هەموو خەبات و قوربانییە لە پێناوی چیدا داوە بۆ سه‌ربه‌خۆییی نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی نەبێت؟! بۆیه ئه‌گه‌ر له هه‌ر كوردستانییه‌ك بپرسیت له‌گه‌ڵ دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆدایت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی و تێبینییه‌كانی له سیسته‌می حوكمڕانی، ده‌ڵێت، به دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ؛ ئەگەر ڕاپرسییش بۆ شەرعیەتدان بێت بەو پرسە، ئەوا پێم وانییه پێویست بكات، چونكه پرسەكە خۆی مافێكی ڕەوا (شەرعی)ـی گەلی كوردستانە؛ كه‌واته چ پێویست ده‌كات بخرێته ده‌نگدانه‌وه؟ بەپێی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان مافی چاره‌نووس دەبێت دابین ببێت بۆ هەموو نەتەوەیەك، هەڵوێستی هەموو ئایینەكان و بەپێی هەموو بەها مرۆڤایەتییەكانیش ئەوە هەر وایە. لەبەر ئەوە پێویست بە ڕاپرسی ناكات تا ئەو ڕەوایەتی و شەرعیەتە بەدەست بێنیت، بەڵكو بە پێچەوانەوە تۆ ئەو مافە دەخەیتە به‌ر نیشانەی پرسیار و شك و ئەگەرەوە، ئاخر كەس ماف ناخاتە دەنگدانەوە، بەڵكو ماف ڕەوایە و دەبێت بستێندرێت.
دووه‌م/ با له‌م پرسیارە هەرە ساکارەوە ده‌ست پێبكه‌ین؛ ئایا ده‌كرێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ببه‌سرێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی و هاوگوتاریی ده‌سته‌بژێری سیاسی له ناوخۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا؟ یان به دیتێكی دیكه، ئایا ویستی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت خواست و مافی خه‌ڵكه یان ده‌سته‌بژێرێك؟
به درێژای سه‌ده‌ی ڕابردوو، ده‌سته‌بژێری سیاسیی كورد گرفتی دروستكردنی كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كگوتارییان هه‌بووه له به‌رانبه‌ر مافه‌كانیدا، من گومانم له‌وه‌دا نییه كه پێکهێنانی یه‌كیه‌تی ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویستیش نه‌بێت، هێشتا هه‌ر له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانه بۆ سه‌ربه‌خۆکردنی كوردستان و دامەزراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام بنه‌مایه‌كی ڕه‌ها نییه و ناشكرێت به بیانووی نایه‌كگوتاری و كێشه ناوخۆییه‌كان بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه، ئاخر زۆر جار پێکهێنانی یه‌كگوتاری له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ناسۆنالیزمی كورددا وه‌كو خه‌یاڵێكی خۆشباوه‌ڕم دێته پێش چاو، چونكه هه‌میشە ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نائاسووده‌بوونی یه‌كتر له به‌رانبه‌ر بنیادنانێكی دیتگابینییه‌كی گشتی بۆ میلله‌ته‌كه ئاسته‌نگی خراوەتە ڕێ، بۆیه پێکهێنانی كۆده‌نگی بۆ ریفراندۆم و سازدانی، پێویستییه‌كی ڕه‌ها نییه و به‌شێك نییه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت؛ بۆیه‌شه ناكرێت ئه‌م بابه‌ته گرینگه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا بکرێته قوربانی ناكۆكی و جیاوازییه ناوخۆییه‌كان و، باشترین ده‌رچه‌ی ده‌رچوون له‌م بابه‌ته بریتییه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و، پێویستیشمان به سازدانی هیچ جۆره ڕیفرادنۆمێك نییه.
ئاخر چاوه‌ڕێی چ بین؟ ده‌وڵه‌ت به ئیراده‌یەکی به‌هێزی سیاسی و به ئه‌مری واقع دروست ده‌بێت نه‌ك به پشتگیریی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرای وڵاتان؛ ئابووریی وڵات و خۆشگووزه‌رانی و بنیادنانی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌تاهه‌تایی به‌دڵنیایه‌وه قوربانیی ده‌وێت؛ لێ خۆ ناشكرێت به بیانووی گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیریی ناوماڵی كوردی و كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه سیاسییه‌كان سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بكرێته قوربانی؛ دیارە ئه‌مانه بابه‌تی گرینگن و ده‌كرێت دوای سه‌ربه‌خۆیی شه‌ڕی هه‌موومان بێت و گه‌نده‌ڵان دادگایی بکەین و، گرێی ناكۆی بکەینەوە و، مافی هه‌مووان بچەسپێنین.