مووسڵ-KDP.info- (سەرۆك بارزانی) پێزانینی بۆ تێكۆشەریی و ماندووبوونی (مەهدی زانا) هەبوو لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەییدا و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی كرد و ڕۆڵی ئەوەی بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەدار و نووسەری باكووری كوردستان (مەهدی زانا) كرد.
لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) پێزانینی بۆ تێكۆشەریی و ماندووبوونی (مەهدی زانا) هەبوو لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەییدا و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی كرد و ڕۆڵی ئەوەی بەرز نرخاند.
هەر لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی توركیا و كۆسپەكانی بەردەم خەباتی نەتەوەیی و دیموكراسیی گەلی كورد لە توركیا كرا و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان نیشان دا بەرانبەر بارودۆخی ئەمنی و ئابووریی گەلی كوردستان لە باكوور.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی كوردستان و بیروڕا لەبارەی هەنگاونان بەرەو پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووس لە باشووری كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.