هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كه له بچووكترین پرسدا قسه ده‌كات، كه‌چی له‌و پرسی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌ركووكدا بێده‌نگه.
لە شاری کەرکووک ھاووڵاتییەک بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و وه‌ك له وێنه بڵاوكراوه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ لەژێر ئەشکەنجەیه‌كی زۆری وه‌ك ده‌گوترێ ئاسایشی یه‌كێتیدا كوژراوه.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان(نازم ھەرکی)، له‌وباره‌وه بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکەین، چونکە هێشتا بەدواداچوونی بۆ نەکراوە، بەتایبەت لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤ و خودی سەرۆکی لیژنە(سۆران عومەر) کە لە ھەموو پرسە بچووکەکاندا دێتە دەنگ و لە پرسێکی وا گرینگدا خۆی بێدەنگ کردووە، پێده‌چێت نه‌وێرێت قسە لەسەر ئه‌م بابه‌ته بکات، بۆیە بێدەنگیی هه‌ڵبژاردووه.''
هه‌ر له‌باره‌ی بێده‌نگبوونی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه (هه‌ركی) ده‌ڵێ، ''ھەندێک پرسی زۆر بچووک ھەن سەرۆکی لیژنەی م‌فی مرۆڤ کۆنگرەی رۆژنامەوانیی بۆ ساز دەدات، كه‌چی لە کوشتنی مرۆڤێک بەوشێوە دڕندانە لەلایەن ئاسایشی یەکێتییه‌وه، دەنگی نییە، ئه‌مه بۆ ئێمه جێ پرسیاره.''
(ھەرکی ) ده‌پرسێ، ''(سۆران عومەر) لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پرسە بچووکەکان دروست دەکات، ئه‌رێ خێرە لەو پرسەدا جیاوازی دەکات و بێدەنگی نواندووە؟، پێویستە وه‌ڵامی ئەو پرسیارەیش بداتەوە.''
بڵند ئیبراھیم