كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی ئاسایشی کەرکووک دەڵێت، ''بەڵگەمان لایە کە گهنجهكوژراوهكهی كه‌ركووك چۆن ئەشکەنجە دراوە و شوێنی سوتان بە جەستەیەوە دیارە.''
لە شاری کەرکووک ھاووڵاتییەک بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ لەژێر ئەشکەنجەداندا كوژراوه.
لیوا(ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەشت رۆژ لەمەوبەر ھاووڵاتییەک بەناوی(بارزان محەممەد) لەلایەن ئاسایشی یەکێتییه‌وه لە کەرکووک رفێندراوە، بەتۆمەتی ئەوەی کە دەستی لە کوشتنی كه‌سێكدا ھەیە، لەکاتێکدا ئەوکەسە ھاوڕێیەکی لەگەڵ بووە، مەشرووبخۆر بووە و جەڵتەی مێشکی ھەبووە و گیانی لەدەست داوە، نه‌ك كوژرابێ، کاتێکیش گیانی لەدەست داوە هاوڕێكه‌ی ھێناویەتییه نەخۆشخانە، بەڵام (بارزان)یان بەشەق و زلە بردووە؛ دوێنێیش ھێناویانە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر لەبەر ئەوەی زۆر ئەشکەنجە دراوە، دواتر بردوویانەتەوە و بەھۆی ئەشکەنجەی زۆره‌وه گیانی لەدەست داوە.''
به‌رپرسی ئاسایشی کەرکووک ڕوونی كرده‌وه، ''ئه‌و گه‌نجه پێوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوه هه‌بووه؛ هه‌ڵبه‌ته كاری ئه‌و تاوتووكردن بووه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵك و لە خۆشەویستیی سەرۆک و سەرۆکی حکوومەتیش، تاتووی لەسەر پشتی و ھەندێک شوێنی دروست کردووە؛ خۆمان چووینەتە سەر تەرمەکەی و وێنەمان کێشاوە کە ئەشکەنجه‌ی زۆر دراوە و سوتێندراوە، بۆیە ئێمە داوامان کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت و ڕاستیی رووداوەکە بۆ رای گشتی ڕوون بکرێتەوە.''
لیوا(ھەڵۆ نەجات) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، وێنەی شوێنی ئەشکەنجەدانیان لایە و پزیشکی دادوەریش ددانی ناوە به‌وه‌دا کە ئازار دراوە، ''ئێمە بەدواداچوونی جیددی بۆ دەکەین، نەک لەبەر ئەوەی پارتی بێت، بەڵکو ھەر ھاووڵاتییەکی دیکە بێت بەوشێوەیە بکوژرێت، ده‌بێ راستیی كوژرانه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.''
بڵند ئیبراهیم