Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 05:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"وەزارەتی بەرگریی عێراق خۆی گەورەیی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و ئەمەریکای ڕوون کردووەتەوە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-   پڕۆتۆکۆڵە سەربازییەکەی نێوان هەولێر و واشنتن تا دێ بایەخ و گرینگییەکی زیاتر دەردەکەوێ؛ وەزارەتی بەرگریی عێراقیش ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو ڕێککەوتنە داوە؛ وەک د. عوسمان عەلی وەیسی پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای دەستوور دەڵێ، ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق نەک هەر قیمەتی ڕێککەوتنەکە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکای کەم نەکردووەتەوە، ڕوونتریشی دەکاتەوە.

هیچ جیاوازییەک نییە لە نیوان چەمکی پەیماننامە
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاندووە کە، واژۆکراوەکەی ێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان، ڕێككەوتن نییە، هەر ئەوەندەیە ئەمریكا مووچەی پێشمەرگە دابین دەکا؛ لە وەڵامدا د. عوسمان عەلی وەیسی پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای دەستووری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ،: "هیچ جیاوازییەک نییە لە نیوان چەمکی پەیماننامە، یان ڕێککەوتنامە، یان، عەقد، یان ڕێککەوتنی ساکار، یان یاداشتی لێکتێگەیشتن، یان کۆنکۆردا، لە ڕووی یاساییەوە؛: دانوستان کراوە و ئیمزا کراوە و، بە بەرچاوی جیهانیشەوە ئیمزا کراوە و، چووەتە بواری جێبەجێکردن و، نە ئەمریکا و نە کوردستان کارێک ناکەن بە ئاشکرا و لە کۆڕی نێودەوڵەتاندا ناشیرین بێت."

وەزارەتی بەرگریی عێراق نووسیویەتی کە، لێكگەیشتنەكە بوونی هیچ بنكە سەربازییەکی ئەمریكایی یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان هیچ فەرمانێكی سەروەری لەخۆ ناگرێت كە تەنیا لە دەسەڵاتەكانی حكوومەتی فیدراڵی عێراقدایە. لە وەڵامدا د. عومسان ڕوونی دەکاتەوە کە، پیش پڕۆژەی ئازادیی عێراق و بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش و ، بە بڕیاری 688 و دواتر، بنکەی هاوپەیمانان لە کوردستاندا هەبووە و، بە ڕێکەوتنی عێراق و ئەمریکا ساڵی 2012 ڕەوایییان وەرگرتووە و، بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان و 64 دەوڵەتی جیهان بۆ شەڕی تیرۆر بارەگا هەیە و، شاراوە نییە و دنیا هەموو دەزانن  و، بۆ کوردستانیش بە جێهێنانی ئەرکێکی دەولی و پشتیوانییە و، مایەی ستایشی خەڵکی کوردستانن، بە تایبەت کە هاوڕا و هەماهەنگن لە گەڵ جیهانی ئازاد.

وەزارەتی بەرگی عێراق هەموو تەمی گومان دەڕەوێنێتەوە لەوەی کە ڕێکەوتنێکی ناهاوسەنگە
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەنووسێ، پێدانی مووچەی پێشمەرگە وەك یارمەتیی دارایی، بە ڕەزامەندیی حكوومەتی عێراق بووە؛ مەرجی پێدانی ئەو یارمەتیانەش لەلایەن لایەنی یارمەتیدەرەوە بەسەر هەرێمدا سەپێنرا؛ د. عوسمان ئاماژەی دا، لانیکەم بەشێکی ڕێکەوتنەکە شێوازی یارمەتیدانەکەی ڕوون کردووەتەوە و، کە بە ڕەزامەندی عێراقیش بووە، هەموو تەمی گومان دەڕەوێنێتەوە لەوەی کە ڕێکەوتنێکی ناهاوسەنگە.
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ڕێکەوتنەکە ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێ:
ئەلف. زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی پیێشمەرگە لە هێڵەكانی پێشەوەی بەرگری بۆ ڕێگرتن لە دزەكردنی گروپە تیرۆریستییەكانی  داعش.
سەبارەت بەم خاڵە د. عوسمان دەڵێ، بۆ ئەوەی ئیستیغلال نەکرێت بۆ شەڕی کورد و عەرەب و، بۆ ئەوەی داعش دزە نەکات، ئەم مەرجە سادەترین ئەرکە نەک مەرج.

ب. دابینكردنی هێزێكی جووڵێنرا بۆ یارمەتیدان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی نەینەوا لە كاتی پێویستدا.
لە وەڵامدا د.عوسمان عەلی وەیسی بۆچوونی وایە مووسڵ کوردێکی زۆری لێیە؛ کاکەیی و شەبەک و مەسیحیەکان باوەڕیان بە پیشمەرگەیە، بوونی هێزی ئامادە بۆ کاتی پیویست ئەرکێکی سەربازییە.

ج. پشیتوانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەشقپێكردن‌ و پڕچەككردنی هێزەكانی حەشد لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان، ئەو هێزانەی بەپێی ڕێنماییەكانی حكوومەتی عێراق دیاری كراون.
وەیسی ئەوە دەخاتە ڕوو کە، ڕای دەولی لە سەر حەشد زۆر ڕوونە، ئەگەر بۆ هەماهەنگی کاتی پیویستیانە، ئەوا کورد وەک پیشتر کراوە هیچ کیشەمان نییە و، چونکە ئەو هێزانە بە ڕوونی و بە ڕێنماییەکانی حکوومەتی عێراق دیاری دەکرێن و ، ڕێزی لێ گیراوە.

د. هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی نەینەوا.
عوسمان عەلی جەختی کردەوە کە کورد ئامادەیە بۆ شەڕی تیرۆری دەولی، تا داعش لە مووسڵ بێت، مەترسی هەر دەبێت، کۆمەڵی دەولی هەماهەنگە، کوردسانیش بەشێکە لە هیزی دەولی.
کۆمەڵی دەولی هەموو جووڵەکان دەزانێت
ه. پشتگیرییەکی بەردەوام لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ڕووی بەكارهێنانی خاكی كوردستان لە ئۆپەراسیونەكانی ڕزگاركردنی نەینەوا.
وەیسی پێوەست بەم خاڵەی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێ، خۆ  کۆمەڵی دەولی هەموو جووڵەکان دەزانێت و، کوردستان کیشەی نییە.

و. پشتوانی‌ و پشتگیری لەو هێزە زیادە كاتییەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كوردستانی عێراق كە هاوكار دەبن لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی نەینەوا كە بەكارهێنانی خاكی هەرێمی كوردستان لەخۆ دەگرێت، ئەوەش لە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لە حکوومەتی عێراق. پێوەست بەم خاڵەیش وەیسی نایشارێتەوە کە هەماهەنگیی دەولی ئەرکمانە.
ز. لە ڕێکەوتی بەگەڕخستنی ئەو یاداشتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی تری هەرێم لەو ناوچانە پاشەكشەیان پێ دەكرێت كە لە ناوچە ڕزگاركراوەكاندا دەبن لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی نەینەوا، ئەوەش بەپێی خشتەیەكی كاتی كە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بڕیاری لێ دەدرێت.
وەیسی ئەوە بە ئاشکرا دەردەخات کە هەموو جیهان و بەغداش دەزانێ کە کورد لە ناوچە کوردستانییەکان پاشەکشە ناکات.
ح. چاكسازیکردنێکی ڕوون و، وردبینی لە ژمارەی پێشمەرگە و پێدانی مووچەكەیان. 
پێوەست بەم خاڵەیش وەیسی بیریان دێنێتەوە کە چاکسازییە 7خاڵییەکەی وا بارزانی ڕایگەیاندووە، سەرمەشقی ئەو چاکسازیانەیە




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact