Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 APR 2024 20:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشمەرگە دەچێتە مووسڵ؟
| KDP.info


به‌ختیار شاخی

قسەكانی وەزیری بەرگریی عێراق، لەبارەی شەڕی ئازادكردنەوە مووسڵ و ڕێككەوتننامەی 12ـــی7ـــی2016 لەنێوان كوردستان و ئەمه‌ریكادا، هەروەها ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لای خەڵكی كوردستان بووه‌تە جێی پرسیار. میدیای كوردستانییش، خۆی ماندوو ناكات قسەی بەرپرسانی كوردستان وەربگرێت.

ئایا عوبێدی شتێكی پێچەوانەی ڕێككەوتنەكەی گوتووە؟
بۆ ئەوەی میدیای چەواشەكار ڕاستییەكە نەشێوێنێت، دەبێ هۆكاری ئەو دوو خاڵەی كە عوبێدی گوتوویەتی ڕوون بكرێتەوە:
1ـــ گوایە عوبێدی گوتوویەتی: ڕێگە نادەین پێشمەرگە بەشداریی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ بكات.
ئەوە مەرجی عێراق نییە و لە بنەڕەتدا كوردستان نایەوێ پێشمەرگە بچێتە ناو شاری مووسڵه‌وه‌. بەوەیش خۆی لە شەڕی ناوشار دەپارێزێت، بەتایبەتی لە ئەگەری بەشداریكردنی حەشدی شیعەیشدا دوور نییە شەڕەكە ببێتە شەڕێكی مەزهەبی. بەڵام ناوچە كوردستانییەكانی دەوری مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێنەوە.
2ـــ گوایە عوبێدی گوتوویەتی دەبێ پێشمەرگە لەو شوێنانە بكشێتەوە كه‌ كۆنتڕۆڵ دەكرێن.
بەپێی ڕێككەوتنەكەی كوردستان و ئەمه‌ریكا كە عێراقیش پەسندی كردووە، شەڕی ئازادكردنی مووسڵ بە هەماهەنگیی هەرسێ لا دەبێت. ئەو ناوچانەی ئازادیش دەكرێن بە هەماهەنگیی هەرسێ لا بەڕێوە دەبرێن. ئەم خاڵە بۆ ئەو ناوچانەیە كە لەمەودوا ئازاد دەكرێن. عوبێدییش باسی ڕابردوو ناكات. ئەو ناوچانەی پێشتر پێشمەرگە ئازادی كردوون، لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكەن و پێشتریش كوردستان ڕایگەیاندووە كە خەڵكی ئەو ناوچانە لە ڕاپرسییەكدا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن.
عوبێدی ویستوویەتی یاری بە وشە بكات تا عێراق وەك دەوڵەتێكی بەهێز پێشان بدات، شتێك كە خۆیشی باوەڕی پێی نییە و دەزانێ ئەگەر ئێستا پێشمەرگە دەست لە پشتیوانیكردنی سوپاكەی هەڵگرێت، هێزەكەی وەك باڵۆنێكی كون، پووچ دەبێتەوە. بەڵام ئەو وەزیری بەرگریی عێراقە نەك كوردستان و بەو سیفەتەیش چووەتە كۆنگرەی بەرەوڕووبوونەوەی داعش و ناچارە وا قسە بكات. تەنانەت ئەو كە پێشتر دەیگووت نابێ حەشدی شەعبی بەشداریی شەڕی مووسڵ بكات، ئێستا گوتوویەتی كە ئەوە لەدەست سەرۆكوەزیراندایە. واتە، ئەگەر عەبادی بڵێ بەشدار دەبن، عوبێدی بێ ناڕەزایی دەڵێ بەخێر بێن!
لێرەدایە كە زیاتر لە گرینگیی ئەوە تێدەگەین كە تا زووتر لەژێر باری قورسی ئەو دەوڵەتە نەخۆشە دەربچین، زووتر لەكۆڵ شەڕی دەروونی و جەستەیی دەبینەوە. تا سەربەخۆ نەبین، ئیمتیازی ئازایەتی و گیانفیداییشمان دەچێتە گیرفانی دەوڵەتی تێكشكاوی عێراقی عەرەبی. چونكە یاساكانی ئێستای جیهان، بۆ دەوڵەتەكان داڕێژراون، نەك نەتەوە بەشخوراوەكان.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدییان پیرۆز ده‌كات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 19:04:14

جه‌ژنا سه‌رسالا ئێزدییان ل‌ هه‌مى خوشك و برا و هه‌ڤوه‌لاتى یێن مه‌ یێن ئێزدى ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جیهانێ بن، ب گه‌رمى پیرۆز دكه‌م. هیڤیا ده‌ربازكرنا جه‌ژن و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام و ته‌نا و ساله‌كا‌ تژى خۆشى و سه‌ركه‌فتن بۆ هه‌میا دخوازم.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەكات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 18:04:28

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

 
عەبدولڕەحمان سدیق: داھاتی یەک ساڵی دەستەی ژینگە دەگاتە نزیکەی یەک ملیار دینار

TUESDAY, 16 APRIL 2024 18:04:56

ھەولێر _KDP.info_ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: لە ماوەی یەک ساڵدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر کاروچالاکی و پڕۆژەمان ھەبووە و داھاتیشمان نزیکەی یەک ملیار دینار بووە، بۆیە بەردەوام  کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە بواری ژینگەدا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر خزمەت بکەین.

 
چەکی قەرەبووی ژمارەیەک ھاووڵاتی گەڕاوەتەوە کەرکووک

TUESDAY, 16 APRIL 2024 17:04:01

کەرکووک _KDP.info_ نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دوای دانوستانێکی زۆر بۆ گەڕانەوەی چەکی قەرەبوو ئێستا چەکی قەرەبووی نزیکەی ٨٥٠ کەس گەڕاوەتەوە کەرکووک و دەشڵێ: ٤٣٥ ھەزار کەس لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور مافی قەرەبووکردنەوەیان ھەیە.

 
"کۆلێژی پەروەردەی مەخموور دیاری سەرۆک بازرانییە"

TUESDAY, 16 APRIL 2024 16:04:52

مەخموور  _KDP.info_ بڕیارە کۆلیژی مەخموور لە ھەولێر بگوازرێتەوە بۆ سەنتەری قەزای مەخموور و بەرپرسی لقی قەرەچوغی یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش دەڵێ: کۆلیژەکە دیاری سەرۆک بارزانی بوو دوای گەڕانەوەش باڵەخانەیەکی سەردەمیانە بۆ کۆلێژەکە دروست دەکرێت.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact