جه‌بار قادر
له‌وانه‌یه ساده‌ترین پرسیار ئه‌وه بێت كه دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و مالیكی بۆ به هه‌نگاوێكی دروست ته‌ماشای نه‌كرێت؟ گفتوگۆ له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپهیمانییهتێك له‌گه‌ڵ کابرایەک كه مێژوویه‌كی خوێناوی و ده‌سه‌ڵاتی تاكڕۆیی و، زه‌بروزه‌نگی هه‌بووبێت و بڕیاربه‌ده‌ستی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم بێت و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆییه‌كانی نێوان سوننه و شیعه بێت و تۆمه‌تبار بێت به بردنی 150ملیار دۆلاری عێراق، ده‌بێت چ هیوایه‌كی له‌سه‌ر بنیاد دبندرێت؟ کابرایەک كه ده‌یه‌وێت هێزی خۆی له ناكۆكیی نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا ببینێته‌وه؟ کابرایەک ده‌یه‌وێت سوود له ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی كورد وه‌ربگرێت و له‌و نێوه‌نده‌دا كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم قووڵتر بكاته‌وه، ئه‌و پیاوه ئێستا له عێراقدا هیچ هیوایه‌كی نه‌ماوه و ته‌نیا ده‌یه‌وێت دادگایی نه‌كرێت، چۆن ده‌كرێت ده‌ست له‌ناو ده‌ستی بنێین و بیه‌وێت ناوماڵی كورد ئاڵۆزتر بكات و ڕێز له سه‌روه‌رییه‌كانمان نه‌گرێت؟
هه‌میشه ئه‌وانه‌ی كه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستانیان خۆشحاڵ نه‌بوون، ویستوویانه سوود له ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی كوردستانیان وه‌ربگرن و له‌و نێوه‌نده‌وه كار له‌سه‌ر زیاتر په‌ته‌وازه‌یی ناوماڵی كوردستانی بكرێت.
مالیكی له سه‌رده‌می حوكمە ناڕێکەکەی خۆیدا بە قەد سەرە دەرزییەک نە ژیانی خەڵکەکەی خۆش کرد، نە دادپەروەری و عەدالەتێکی سەر خست؛ نەک هەر مافی شارۆمەندیی دەستەبەر نەکرد، بەم دەست و بەو دەست مافی نه‌ته‌وه و ئایینزاكانی دیکەیشی پێشێل دەکرد؛ ئەو عێراقە پڕ گه‌نده‌ڵییە دیزەبەدەرخۆنەکراوەی ئەوەندەی تر چەقاندە قوڕدا؛ جا دەبێ سێکوچکەی مالیكی و، گۆڕان و یەکێتی چ ئاگرێکی تێدا بکرێتەوە؟
له سه‌رده‌می حوكمە لارەکەی مالیكی‌دا، عێراق کەوتە ئەو قەیرانە داراییەی وا تا ئێستا لە وێنەی نەبووە و، کەس نییە نەیزانێ؛ 150ملێار دۆلار زیاتریش، کەس نازانێ چی لێ هاتووە و، تەنانەت دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی نهزاههیش لێیان دیار نییە چۆن و بۆ چی خەرج کراوە! له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کابرایەدا عێراق کەوتە گۆمی خوێنەوە؛ جه‌نگە ناوخۆییەکی هەرە خوێناوی هەڵگیرسا؛ دامودهستگهیەکی بێئەسڵوفەسڵی ئاسایش و پۆلیسی گوایە دامەزراند.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پیاوه‌دا ئاستی هه‌ژاری و بێداد و، پێخوستکردنی کۆمەڵانی خەڵک و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی عێراق ئەوەندە زۆر ببوو، ئەوە سەد ساڵە ئەم وڵاتە شتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە! سوننه و شیعه‌ی خستە گیانی یەکتر و، نێوانی بەغدا و هەولێریش وەها تێک داوە، مەگەر چۆن بێت ئەگینا تازە ئیتر زەحمەتە چاک ببێتەوە.
به پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکەی نەختینە، كه ئابوورییەکەی عێراقی هەڵسەنگاندووە، هەڵاوسان له عێراقدا زۆر زیادی كردووه و داهاتی تاكەكەسیش به ڕێژه‌یه‌كی بەرچاو كەمی كردووه. به‌گوێرەی دوایین ئاماره‌كانیش داهاتی تاكه‌س لەو عێراقەدا تا دێت کەم دەکا! تەنانەت ئاو و كاره‌با و سووکەخزمهتگوزارییەکانیشی نەک هەر پێ دابین نەکرا، ئەوەندەی دی دایڕزاند.
گه‌نده‌ڵییە ئیداری و داراییەکەی عێراق ئەوەندە فرەیە، پێشی زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی دنیای داوەتەوە؛ لە سای سیاسەتی چەوتەوە وا ئێستا قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و ئابووری دەستی ناوەتە بینەقاقای عێراق؛ شەڕ و ئاژاوە و، بێئاووکارەبایی شارەکانی عێراقی کردووەتە کەلاوە و کاولاش؛ جا کابرایەک ئەوە بەرهەمی دەستی بێ، چۆن ده‌توانێت سلێمانی له‌و دۆخە ئابوورییه خراپه ده‌ربهێنێت و، ده‌ستی هاریكاریی بۆ درێژ بكات؟
ڕێژه‌ی بێكاری له عێراقدا به‌پێی دوایین ئاماره فه‌رمییه‌كان، سەدا30ـیش زیاترە؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه داهاتی ڕۆژانەی به‌شێكی بژێوپەیداکەران ناگاته یه‌ك دۆلاریش!
ئاخر به‌م بارودۆخه ناله‌باره‌وه ئەوانەوە دڵمان بە چی‌یان خۆش بکەین! بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئەو عێراقەی خۆی لە قه‌یرانی سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئابووری و ئیداریدا نغرۆ بووە؟!