ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان باوهڕی وایه، سەردانی شاندی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا زۆر ھەڵە بوو، چونکە وهك ئهو دهڵێ، بەغدا كه نایهوێ کێشەکانی ھەرێم چارە بكات، بۆیە دهبوو لەبری سەردانی بەغدایان، لە ھەولێر کۆدەنگییان دروست بكردبا بۆ سازدانی ریفراندۆم.
چاودێری سیاسی و بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان (د.محەممەد حاجی)، ههروهها راگەیاند، "سەردانی ئەوان بۆ بەغدا لە کاتێکی زۆر ھەڵەدا بوو و لاوازیی زۆری لەسەر پرۆسەی سیاسی دەبێت، چونکە بەغدا بە درێژاییی مێژوو شوێنی چارەکردنی کێشەکانی کوردستان نەبووە، لەبەر ئەوە، سەردانەکە دەبێتە ھۆی پەرتەوازەکردنی یەکریزیی گەلی کورد.''
(د.محەممەد حاجی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی، ''کورد بە درێژاییی مێژوو کاری بۆ ئەوە کردووە ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، ئێستایش ھەلێکی زێڕین ھاتووهتە پێش بۆ سەربەخۆیی ههرێمی كوردستان، بۆیە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا نییە، چونکە ئەو بەغدایه ھێزەی نەماوە تا یەکپارچەییهكهی بپارێزێ، ههڵبهت کاتی ئەوەیە ھەرێم بەرەو ریفراندۆم بچێت و ببێتە دەوڵەت، نهك پهنا بردنهوه بهر نهیارێكی سهربهخۆیی.''
(حاجی) ڕوونیشی کردەوە، ''ئەو سەردانە دەبێتە هۆی لاوازکردنی یەکریزیی لایەنە سیاسییەکانی کورد و بە ھیچ جۆرێک لە بەرژهوەندیی خەڵکی کوردستان نییە و دەبێتە زیان بۆ خەڵکی کوردستان، بۆیە باشتر بوو لە جیاتی پەنابردن بۆ بەغدا، هاتبان لە ھەولێر کۆدەنگی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دروست بکەن.''
بڵند ئیبراھیم