هەڤاڵی بەڕێز سەعید مەموزینی
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، تێکۆشەر (عەزیز مەحموود ئەحمەد) مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان