Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 APR 2024 10:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەبێ پێشمەرگە مەحاڵە شەڕی مووسڵ سەر بگرێت"
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد ڕایگەیاند، هیچ شەڕێك بەبێ پێشمەرگە لە مووسڵ سەر ناگرێت؛ هەروەها ڕوونیشی دەكاتەوە، زانیاریی تەواومان لەسەر تاكتیكەكانی تیرۆریستانی داعش هەیە و هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانەوە گورزێكی كاریگەر و گەورەیان لە داعش وەشاندووە، بۆیە پێگەی داعش  زۆر لاواز بووە و، ناتوانێ خۆ لەبەر پێشمەرگە ڕابگرێ.

لیوا (مووسا گەردی) فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو بێدەنگییەی داعش  هی ئەوەیە هێزەكانی خۆیان بردووەتە لای ڕومادی؛ چاک دەزانن هیچیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێ ناکرێ؛ ئەوەتا لە هەموو میحوەرەكانەوە زەمینگیر بوونە؛ هەروەها لە مووسڵ لەگەڵ خەڵكی مەدەنی تووشی كێشە بوونە و دوێنێ ٧ چەكداری داعش و چەنك كەسێك لە مووسڵ كوژراون."

گوتیشی:  "هیچ شەڕێك بەبێ پێشمەرگە لە مووسڵ سەر ناگرێت، سوپای عێراق مووسڵی پێ ناگیردرێتەوە، ئەگەر پێشمەرگە بەشداری نەكات.

دەیشڵێت: "هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانەوە گورزی كاریگەر و گەورەیان لە داعش داوە؛ پێگەی داعش  زۆر لاواز بووە و، خۆی پێ لە بەر پێشمەرگە ڕاناگرێ؛ هەر جارێك هوروژمیان هێنابێ، تووشی زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بوونەتەوە. هێزەكانی پێشمەرگە سەنگەرەكانی خۆیان قایم كردووە و،  زانیاریی تەواومان لەسەر تاكتیكەكانی تیرۆریستانی داعش هەیە و شەو و ڕۆژیش لەسەر هەستین تێكشكاندنیان."

ڕابین شێروانی




دوایین هەواڵەکان

دزەیی: بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

MONDAY, 15 APRIL 2024 23:04:05

ئه‌مریكا-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە هەناردە بکرێتەوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق رژدە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 
فه‌وزى هه‌ریرى و ماكسیم روبن بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گۆڕییه‌وه‌

MONDAY, 15 APRIL 2024 21:04:08

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/15 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماكسیم روبن، كونسولى گشتیى رووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 
بایدن: هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه‌.. سوودانی: پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەبن

MONDAY, 15 APRIL 2024 20:04:19

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- ئه‌مڕۆ 15ـی نیسانی 2024 له‌ واشنتن سوودانی و بایدن كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایان تاووتوێكرد.

 
شوان کەلاری: داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین

MONDAY, 15 APRIL 2024 18:04:26

بەغدا _KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی ٣٦ ساڵەی یادی ئەنفال بەیاننامەیەک بە زمانی کوردی دەخوێنینەوە و تێیدا داوامان کردووە کەسوکاری ئەنفالکراوان قەرەبوو بکرێنەوە و کارەساتی ئەنفال لەسەر ئاستی جیھان و نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێندرێت.

 
بڕیارەکانی حکوومەت بازاڕی بوژاندووەتەوە

MONDAY, 15 APRIL 2024 18:04:18

ھەولێر _KDP.info_ سەرۆکی ژۆری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، گرژیەکانی ناوچەکە ھیچ کاریگەریەکی ئەوتوی لەسەر جووڵەی بازرگانی نەبووە لەھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، بڕیارەکانی حکوومەت کاریگەری کردووتە سەر بازاڕ و جووڵەیەکی بەھێزی بازرگانی پەیدابووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact