هەولێر-KDP.info- ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا، گرتنی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم کەناڵی رووداوی له ههولێر ڕاگهیاند؛ هاوكات کەسێکی دیکەیش بە گومانی ئەو کردەیە گیراوه کە کارگێڕی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامییە لە هەولێر.
دەقی راگەیاندراوەکە:
دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە سەر تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی لە بەردەم کەناڵی ڕووداو کە لە کاتژمێر 12:05ی بەرەبەیانی رۆژی 25/6/2016 ڕوویدا، ئەنجامدەری کردارەکە بە ناوی (رێبوار وریا ساڵح) دەستگیر کرا و ناوبراو ددانی بە تاوانەکەی ناوە و لە دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش کەسێکی دیکە بە ناوی (سەعدی مستەفا عەبدولرەحمان) کە کارگێڕی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێرە، وەک گومانلێکراو لە پەیوەندی بەم کردارەوە دەستگیر کراوە.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و لە دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، ئەنجامەکان بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکرێن.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
28/6/2016