كه‌ریم قادر
هیچ حزبێكی كوردستان راسته‌وخۆ دژایه‌تیی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم رانه‌گه‌یاندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به مانای وه‌ستانه‌وه دژی ویست و ئامانجی گه‌ل دێت، به‌ڵام له مه‌خسه‌دی هێنانه‌وه‌ی پاساوه لهجێنهبووهكانی هه‌ندێ لایه‌ن و وهپێشخستنی پرسه‌كانی دیكه به‌سه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌دا تێده‌گه‌یه‌ن، كه نایانه‌وێ ئه‌م هه‌نگاوه وه‌كو خۆی بنرێت. بیانوو و پاسهواكانی ئه‌م هه‌نده هه‌رچییه‌ك بێت، ناتوانێ ئه‌م راستییه بشارێته‌وه، كه ئاو له ئاشی دژكارانی مافی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌غدا و تاران له ئاستی باڵایاندا به ئاشكرا دژایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌ربڕیووه. كار و رهفتارهكانیشیان نموونه‌ی زه‌قی ئه‌و دژایه‌تییه‌ن و پێویست به دووباره نووسینه‌وه و وردكردنهوهیان ناكات، كه خۆیان له پێڕۆكردنی سیاسه‌تی تێكدانی ریزه‌كان و به برسیكردنی كوردستان و دروستكردنی سه‌ریه‌شه ده‌بینێته‌وه.
له‌م سۆنگه‌وه زه‌روره ئاماژه به رێككه‌وتنه ناوه‌خته‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی و هه‌لهه‌له‌ی هه‌ندێ كه‌سی ناو پارته ئیسلامییه‌كان بده‌ین. هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م رێككه‌وتنه دژی هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام لێدوان و هه‌نگاوه‌كانیان شتێكی پێچه‌وانه ئاشكرا ده‌كات، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه خۆی بكاته نماینده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه دروستكراوه‌كان، یه‌كریزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتی شلۆقتر و لهرزۆكتر كرد.
سه‌ردانی هاوبه‌شی هه‌ردوو فراكسیۆن( گۆڕان و یه‌كێتی) بۆ به‌غدا، كه سێ ساڵه بودجه‌ی كوردستانی بڕیووه و له هه‌موو شتێك دووشكه، گوایه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككهوتنهكهیانه بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان، له‌جێی خۆیدا نییه و خزمه‌ت به بارودۆخی كوردستان ناكات، له‌لایه‌ك تێكدانی ئه‌و كۆده‌نگییه، كه له به‌غدا له نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌بوو، له‌لایه‌كی دیكه وه‌ك نوێنه‌ری ده‌ڤه‌ری بابان خۆیان نمایش كردووه، نه‌خاسمه پێشتر پارێزگاری سلێمانی له‌وێ بوو، له راگه‌یاندنی هه‌ردوو حزبدا ته‌رویجی زۆری بۆ كرا، كه به ده‌ستی پڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ به‌یادهێنانه‌وه، له‌و به‌ینه‌دا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان شوێنێكی بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌دیوێكی دی شانده هاوبه‌شه‌كه له‌و كه‌سانه پێكهاتووه،كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا زۆرترین دژایه‌تی هه‌نگاوه‌كانی كوردستانیان كردووه، كه هه‌ر بۆ رازیكردنی به‌غدایه. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و سه‌ردانه به‌غدا به‌ڵێنی هاوكاری دارییان پێبدات یا راكێشانی بۆری نه‌وته‌كه‌یان بۆ ته‌واو بكات، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه به گه‌رمی باس ده‌كرێت و له په‌ناشیه‌وه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی به‌غدای كرد و شتێكی لێیان وه‌رگرت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌غدا، كه له قسان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ڤه‌ری بابان پێكهاتووه به مه‌به‌ستی دابڕانی سلێمانی هه‌ندێ په‌ڵپی دیكه به حكوومه‌ت ده‌گرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ر له سه‌ردانی پارێزگار كردیان. به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه: جه‌ماوه‌ر، كه له‌سایه‌ی به‌شێك بوونمان له عێراق مه‌ینه‌تی و كاولكاری زۆری بینیووه و خوێن له جه‌سته‌ی ده‌چۆڕێته‌وه، ئایا لێیان قبوڵ ده‌كات یا سه‌رله‌نوێ پۆڵین و پێناسه‌یان ده‌كاته‌وه؟ به مانایه‌كی دی پارته ئیسلامیه‌كان له كوێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا ده‌بن؟