ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
یه‌كپارچه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی له عێراق، تا پێش هاتنی داعش، ئاسان ده‌گوترا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا به‌تایبه‌تی له نێوان پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سوننه، كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌كان، ئه‌گه‌رچی كورد له سایه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی باس ده‌كرا، رووبه‌ڕووی زۆر له‌و ته‌حه‌دیانه بووه مه‌رامی ملكه‌چكردنی كوردی تێدا بوو.
به‌ڵام ئێستا ئاماژه‌كردن به یه‌كپارچه‌یی عێراق و پێكه‌وه‌ژیان، ته‌نیا له‌و دێڕانه ده‌گوترێن كه باس له كۆتاییهێنانی ده‌كرێ و كه‌متر پێداگیری له‌سه‌ر گرنگی مانه‌وه‌ی ده‌كرێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ ویستی ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌ویی ناوه‌ندگه‌رایی به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌شیان له ئێستادا زه‌حمه‌ترین ئه‌گه‌ره، چونكه ئاڕاسته‌ی رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ هاتنی گرووپی تیرۆریستی داعش، واقیعه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه گۆڕی ئێستا له ئارادایه.
یه‌كپارچه‌یی عێراق، پابه‌ند بوو به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی زیاتر له 80%ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان پێدابوو، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له سوننه‌كان ده‌نگیان پێ نه‌دا، ئێستا سوننه‌كان زیاتر له هه‌موو لایه‌ك ده‌یانه‌وێ ئه‌و یهكپارچهییهی له دیباجه‌ی ده‌ستووری پێشێلكراوی عێراق هه‌یه نه‌مێنێ. واقیعی ئه‌زموونی سیاسیی عێراقی دوای سه‌ددام حوسێن، به پرۆسه‌یه‌كی هێواش ئه‌و بڕوایه‌ی بۆ سوننه‌كان په‌یدا كرد، خه‌ونی یه‌كپارچه‌یی و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست له‌لایه‌ن سوننه‌وه ئه‌گه‌رێكی دووره. ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێك له سونه‌كان هێنا له هاتنی داعشدا به‌شێكیان بكه‌ونه به‌ره‌ی تیرۆر و ئه‌و گرووپه تیرۆریسته به فریادڕه‌سی خۆیان بزانن.
له 2008ه‌وه زیاتر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی ئه‌م عێراقه بتوانێ له سایه‌ی یه‌كپارچه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی سیمای وڵاتبوونی بپارێزێ. ئه‌ویش هێنانی سوپا بوو بۆ خانه‌قین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن مالكیه‌وه. رووداوه‌كانی دوای ئه‌م مه‌ترسییه، دروستكردنی هێزی سه‌ربازی له كه‌ركووك(دیجله) و پشتكردن له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، روئیای سه‌رۆك بارزانی زیاتر بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له عێراق، به‌ڵام كه‌مترین ده‌رفه‌ت هه‌بوون وه‌ك له‌وه ئێستا بۆ كورد هاتۆته پێش.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ناوه‌نده‌كانی ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه و میدیا جیهانییه‌كان به كاره‌كته‌رێكی سیاسیی سه‌ره‌كی وه‌سفی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی راشكاوانه له‌باره‌ی عێراقه‌وه ده‌دوێ و شرۆڤه ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو، به رۆیته‌رزی وتووه: فیدراڵیزم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ عێراق، كۆنفیدراڵی یا جیابوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو په‌یڕه‌و بكرێت گونجاوتره. هه‌مان بۆچوون پێشتریش به‌ستبووه شه‌ڕی ئازادكردنی مووسڵ.
ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌ڕێز راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌و دۆخه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌ست پێده‌كات، ئازادكردنی ئه‌و شاره‌یش و كۆتایی داعش و كۆتایی عێراقی یه‌كپارچه‌یه. ئه‌گه‌ر له ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، جۆره ده‌نگێكی جیاواز هه‌ست پێ بكرێ، ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی زیاتر بوو، دوای ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی به‌شێك له شیعه‌كان، زۆربه‌ی سوننه‌كان، پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی، له‌وه‌ش گرنگتر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش بووه پرسێكی گرنگ.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دركاندنه راشكاوییهی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیدا، په‌یامێكی گرنگتر له سه‌رۆك بارزانییه‌وه راگه‌یه‌نرا، وه‌ك له جه‌وهه‌ری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەم لە زووترین كاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتیمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هەنگاوی یەكەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بكەوینە گفتوگۆی ڕاشكاوانە و برایانە.
لێره به به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو په‌یامه، كه كۆتایی داعش و ئازادكردنی مووسڵ كۆتایی عێراقی یه‌كپارچه‌یه، (مه‌سروور بارزانی) و له پێشه‌كی په‌یامی(سه‌رۆك بارزانی)یشدا ئاماژه‌كردن بۆ قۆناغێكی نوێ له ناوچه‌كه، ده‌لاله‌تی گرنگ و بهرچاوڕوونن، كۆتایی داعش نزیكه، ئازادكردنی مووسڵ به‌ستراوه به‌م پرسه‌وه.
جیا له‌م دوو په‌یامه، ئاماژه‌ی دیكه هه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به یه‌كپارچه‌یی عێراق دوای كۆتاییهێنان به گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌تایبه‌تی هێزه سوننه‌كان پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره له بۆچوونیان دیاره، دوای داعش بیر له شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، له‌مه‌شیان زیاتر بایه‌خی ناوه‌نده گرنگه‌كانی جیهانییه به پرسی دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ به‌ش. به‌ڵام هه‌مووی به‌ستراوه‌ته‌وه به كۆتایی داعش.
قۆناغێكی نوێیشه بۆ عێراقییه‌كان له دوو بابه‌تی گرنگ ده‌ربازیان ده‌بێ، كۆتایی دێ به دڕه‌نده‌ترین گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌شێك له‌و وڵاته به‌ناو(یه‌كپارچه‌ی)ی پێشووی وێران كرد، بهڕۆیشتنیشی عێراقێكی سێ پارچه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئیتر پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مهزەبیهكان ده‌بن به دراوسێ، كه كورد خوازیاری دراوسێیبوونێكی باشه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پارچه‌كه‌ی دیكه.