Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 23:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بایدن، جه‌ختی لە پێویستیی دابەشكردنی عێراق كرده‌وە.. بێ بارزانی هه‌وڵی ڕزگاركردنی مووسڵ سه‌ركه‌وتوو نابێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، (جۆ بایدن) جێگری سەرۆکی  وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا رایدەگەیێنێت، کورد ھەرگیز قه‌بووڵ ناکات شیعەکان حوکمی کوردستان بکەن، هەروەها باسیش لەوە دەکات کە ئەو ئێستایش لەگەڵ ئەوەیە عێراق بەسەر سێ هەرێمی فیدڕاڵیدا دابەش ببێت. ئەم قسانەی (بایدن) لە دوای لێدوانەکانی (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دێت، کە رایگەیاندبوو، پێویستە عێراق بەسەر سێ هەرێمی شیعە، سوننە و کورددا دابەش بێت.
 
 
(جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لە گەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی سی بی ئێسی ئەمه‌ریكاییدا باس لە دوو بابەتی گرینگ دەكات بە نسبەت كوردەوە.
بابەتی دابەشكردنی عێراق و ھەروەھا رۆڵی كورد و (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و چاره‌كردنی قەیرانەكانی ناوچەكەدا.
 
(بایدن) لە بارەی دابەشكردنی عێراقەوە رایگه‌یاند، ئەو لە ساڵی 2005 یشدا باسی لە دابەشكردنی عێراق كردووە، هه‌ڵبه‌ته‌ لە ئێستایشدا باشترین چارە بە لای ئەوەوە ئەوەیە، سێ ھەرێمی فیدراڵی لە ناو عێرقدا سنووریان بۆ دیاری بكرێت و ھێزی سەربازی تایبەت بە خۆیان ھەبێت و لە رووی ئابووری و دەستووریشەوە خاوەن بڕیار و سەربەست بن لە چوارچێوەی عێراقێكدا كە سەنتەرەكەی بەغدا بێت.
 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ھەرێمێك بۆ كورد لە باكوور، ھەرێمێك بۆ سوننە لە ناوەڕاست و لە بەغداوە تا بەسرەیش ھەرێمێك بێت بۆ شیعەكان، ئەو كات ھێزی تایبەتی ھیچ یەك لەو ھەرێمانە ناتوانێت سنووری ھەرێمێكی دیكە ببەزێنێت، بەم جۆرە ھیچ پێكھاتەیەك ناتوانێت ستەم لە پێكھاتەیەكی دیكە بكات، چونكە ھەرگیز كورد رازی نابێت شیعە حوكمی بكات و سوننەش بە ھەمان شێوە. جا بە گوێرەی ئەم پلانە عێراق ئارامیی بۆ دەگەڕێتەوە و ھەر سێ پێكھاتەكەش، سوننە و كورد و شیعە بە ئاسوودەیی لە چوارچێوەی عێراقدا دەمێننەوە".
 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "من لەگەڵ ئەوەبووم کە سیستەمێکی فیدڕاڵی هەبێت لە عێراق کە تا ئێستایش بە باشترین چارەی دەبینم، ئەویش بەو شێوەیەی کە بەغدای پایتەختت هەبێت کە کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و سیاسەتەکانی دەرەوە بکات، بەڵام هەرسێ هەرێمی سوننە، کورد و شیعە هەمان دەسەڵات و ئۆتۆنۆمی هەبێت".
 
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا و تایبەت بە ھەوڵی رزگاركردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بە تایبەت شاری مووسڵ و دواتریش ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لە دەست داعش رزگار دەكرێن، (بایدن) پێی وایە، ھیچ ھەوڵێك بەبێ كورد و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) سەركەوتوو نابێت.
 
(جۆ بایدن) ده‌شڵێت: "به‌ باوه‌ڕی ئێمە پێویستە و خۆیشم كارم لەسەر ئەوە كردووە، هه‌ماهه‌نگی و متمانە دروست بكەم لە نێوان كورد، بەرێز (بارزانی)، مەبەستم سەرۆك (مەسعوود بارزانی)یە لەگەڵ بەغدادا، ئەمە تاكە رێچارەیە و دەمانگەیێنێتە ئامانج".
 
جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا دەیشڵێت: "ته‌نیا ڕێچاره‌ ئەوەیە، بەغدا هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ (بارزانی)دا بكات و بە ھاوكاریی وڵاتانی ھاوپەیمان دەتوانرێت زۆربەی كێشەكانی عێراق چارە بكرێن و، به‌مجۆرە ھەم داعش لەناو دەچێت و ھەم ئاسایش بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە".
 



دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact