Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 12:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

" کورد لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دەبێتە دەوڵەت"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-   هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەستکەوتەکانی سەرۆک بارزانی هەم وەک دەستکەوتی جەنگی دژ بە داعش و هەمیش وەک دەستکەوتی دیپلۆماسی بەرز دەنرخێنن و دڵنیایشین کەلەسەر دەستی سەرۆک بارزانی کورد دەبێتە دەوڵەت.

پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی لە زەنگی سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر داعشدا نزیکە و هەرێمی کوردستانیش لە پێوەندی دیپلۆماسیدا نەخشی سەرکەوتنی لە نێو وڵاتانی جیهاندا کردووە؛ پێوەیست بەم پرسە، (ڕەوا تەحسین تەها) چالاکوانی مەدەنی، لە هەولێرەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێگەی (سەرۆک بارزانی) لە شەڕی داعشدا ورەیەکی زیاتری بە هێزەکانی پێشمەرگە دا، تا خۆڕاگرتر و بەهێزتر شەڕی خوێنڕێژترین تیرۆریستەکانی سەدە بکەن، لەلایەکی تریشەوە وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ جیهاندا، بە ڕوونی لە گەرمەی شەڕی داعشدا گەورەبەرپرسانی دەرەوەی وڵاتانمان بینی، لە هەرێم و خودی سەرۆکی هەرێمیشمان بینی لەناو کۆشکە سپی، وشەی هەولێریشمان لە زاری سەرۆکی ئەمەریکاوە بیست، ئەمانە هەموو هێمای سەرکەوتنی (سەرۆک بارزانی) و کارێزمای ئەو سەرکردەیەن."

ئەو چالاکوانە گوتیشی: "(سەرۆک بارزانی) خوێندنەوەی لە پاشەڕۆژی کوردستان خوێندنەوەیەکی حەکیمانەیە، ئەگەر لە هەر تاکێکی کورد بپرسیت خەون و خەیاڵی ئێستا و پاشەڕۆژت چییە؟ بێگومان لە وەڵامدا دەڵێ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانه‌. خەباتی (سەرۆک بارزانی) خەباتێکی گشتگیر و ستراتیژییە کە خواستی هەموو کەسێکە، ئەوەی خوێندنەوەیەکی هەبێت دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە (سەرۆک) خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆییی کوردستانە، ئەم خەونە بە درێژاییی مێژوو لە خەباتی (بارزانیی نەمر)یشدا ئامادەیی هەبووە، خەبات بۆ دابینکردنی خەونە گەورەکە، لە کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکی سەربەخۆوە دێتە دی."

(کاروان ئەکرەم) پێشمەرگەی فەرماندەی زێرەڤانی، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەگەڵ هاتنی داعش ڕۆڵ و پێگەی (سه‌رۆك بارزانی) زیاتر بۆ نەیاران ڕوون بووەتەوە؛ هەم لە ئاستی ناوخۆدا و هەم لە ناو دەوڵەتانیشدا؛ ئەزموونی (سەرۆک بارزانی) لە پێشمەرگایەتی و دیپلۆماسی ڕوون بۆتەوە وەک سەروکێک وەک پێشمەرگەیەک لە بەرەکانی جەنگ سەرقاڵی شکاندنی پیلانی دژمنانه‌".

(رەوەند کوردی) کارمەندی فڕگه‌ی هەولێر وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "جەنابی سەرۆک لە زۆر ڕووەوە لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوڵیکی بەرچاوی هەیە، هاوپەیمانی دژی داعش متمانەی تەواویان بە (جەنابی سەرۆک) هەیە، بۆیە ناحەزانی کورد و ئەوانەی چاویان بەئاوەدان کردنەوەی کوردستان هەڵنایە دەیانەویت ڕێی (سەروک بارزانی) بگرن و نایانەوێت کوردستان ببێتە دەوڵەت."

بەڕێوەبەری کارەبای ناحیەی دارەشەکران (زرار سابیر عەباس) بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند: "سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەیە توانیی میللەتی کورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی کردووە نەک سەرکردایەتی، بۆیە توانیی بە سیاسەتی حەکیمانەی ‌خۆی پاڵپشتی تەواوی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێ بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەکان، ئەوەش بە هاوکاری کردنی پیشمەرگە و پڕچەک کردنی پیشمەرگە دەورێکی کاریگەری هەیە بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ‌دڕندەترین تیرۆری جیهانی کە داعشە پیشمەرگە بە سەرپەرشتی کردنی ڕاستەو خۆی (سەرۆک بارزانی) خەریکە ئەم ڕێکخراوە جیهانیە دڕندەیە بەرەو نەمان ده‌به‌ن."

هەر لەم بارەیەوە (عمران خۆشناو) هاووڵاتی گوتی: "(سەرۆک بارزانی) لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێک درووست بکات بۆ کورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بکات دیارە کە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام کورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، کوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) دەگەڕێتەوە، پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەکانی تر، هەر بۆیە هیچ لایەنێکی سیاسی لە کوردستان و دراوسێکانیش ناتوانن جەنابی سەرۆک و کورد سارد بکەنەوە بۆ ئامانجە گەورەکەمان؛ سەربەخۆیی وڵات."

فایزە پاڵانی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact