ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد، زۆر سه‌ركرده هه‌ن له‌پاڵ ئامانجی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان، به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌یان به‌و ئاراسته بووه چۆن ئیراده و ئومێد پێكه‌وه گرێ بدرێ و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌رباز بكات له‌و كاریگه‌رییانه‌ی به ترس و تۆقاندن سه‌پێندرابوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، چونكه به‌شێكی سیاسه‌تی داگیركاری دوژمنانی كورد، سڕینه‌وه‌ی ئیراده و ئومێد بووه.
مرۆڤی ئامانجداری ئاواكار(بونیادنه‌ر)، گوێ ناداته ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێن پێشی، سه‌ركرده‌یش ئه‌گه‌ر ئامانجێك له‌پشت هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی بێ، رێگاكانی گه‌یشتن به ئامانجه‌كه به‌و شێوه ئاوا ده‌كات، توانای بڕینی به‌ربه‌سته‌كانی هه‌بێ. ئه‌و گڕوتینه‌ی له توانای پێشمه‌رگه له‌ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ده‌بینێرێ، یاخود ئه‌و جۆش و خرۆش و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باڵا له گه‌نجانی كورد ده‌بینرێ، په‌یوه‌سته به‌و ملنه‌دان و نه‌چوونه ژێرباری خواست و بڕیار و سه‌پاندنی سیاسه‌تی نه‌یارانی كورد.
له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی جدی هه‌بوونه له‌و پێناوه‌دا، بۆ ته‌سلیم كردنی ئیراده‌ی كورد و به‌ستنه‌وه‌ی به چاره‌نووسی خه‌ڵكی دیكه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه. وه‌ك وتمان: بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێستا چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك(جیل) به‌و ئیراده‌وه په‌روه‌رده كراوه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ ژێر ده‌سته‌یی قبوڵ نه‌كات.
له هێشتنه‌وه و په‌ره‌پێدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به ئاینده، سیاسه‌ت و هه‌نگاوی سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی هه‌ژمار ده‌كرێ. هۆكاره‌كه‌یشی ته‌نیا دابین كردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی و ئازادی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكهه‌ڵكێشكردنی ئیراده‌ی شاخ(شۆڕش) به رۆحیه‌تی سه‌رده‌میانه، به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌نجی كورد نه‌چێته ژێر باری ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه‌ی ده‌یانگوت: به‌ستنه‌وه‌مان به‌م خاكه ته‌نیا ژێر پێڵاوه‌كانمانه، له‌شه‌ڕی داعش هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان له‌پێناو چه‌سپاندنی ئه‌و بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه كرد بۆ به‌لاڕێ بردنی گه‌نجی كورد شكستیانهێنا، كاتێك زۆرترین گه‌نج له‌ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بوون، زۆرترین خۆشبه‌خشی گه‌نج سینگی خۆیان به خاكه‌وه نووساند و شه‌هید بوون.
ئێستا له سیاسه‌تی هه‌ندێك خه‌ڵكی خاوه‌ن رۆحیه‌تی(وێرانكاری و كاولكاری) به‌گژدانی گه‌نجان له نێو پێكهاته حزبیه‌كان و هێنانیان بۆ په‌لاماردانی باره‌گای حزبیه‌كان و دامه‌زراوه حكومیه‌كان، به‌ناوی ململانێی حزبی خوازیاری كۆنترۆڵكردنی بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌نجانی كوردن بۆ ئامانجی(وێرانكاری و كاولكاری). كه دڵنیام له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوویش بن به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغی هه‌رێمی كوردستان و نزیكبوونه‌وه له به‌رهه‌می قوربانیدانی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌بات، جه‌وهه‌ری وێرانكاری ئه‌وان و ئاواكاری سه‌ركرده‌كانی دیكه به‌ده‌رده‌كه‌ون.