Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەغدا چەند بە بەختە!
| KDP.info


دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی

ئەوەی بۆ حكوومەتی بەغدایێ هەڵكەوتووە، بۆ هیچ حكوومەتێكی سەر زەوی رێك نەكەوتووە، حكوومەتێك لەوپەڕی شەپڕێویدایە و چی لە دەستی هاتووە بە كوردستانی كردووە، لە هەرێمی كوردستانیش هەن سوێند بەسەری ئەو حكوومەتەی بەغدا دەخۆن.
وامدەزانی دەركردنی نوێنەرانی كورد رۆژی 30ی نیسانی ئەمساڵ لە بەغدا، دەبێتە هۆیەك بۆ ئەوەی چیدی بە دوو چاوی جیاوازەوە سەیری بەغدا نەكەین، لێ زۆری نەبرد دیسان بەرژەوەندیی حزبی، چۆوە سەر ئەو قەوانەی چەند ساڵە لێدەدرێت كە ئەوەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە، خەتای هەولێرە نەك بەغدا، ئەو میدیایەی بەو شێوەیە كار دەكات، بیەوێ یان نەیەوێت، لە پەنای ئەو دەستكەوتەی بۆ حزب دەیچنێتەوە، خزمەتێكی باشی ئامانجی بەغدایش دەكات، ئەمە رێك وەك ئەو قسەیەیە كە گوتوویانە (تاجی –تاژی-  بۆ ڕاوچی خۆی دەپسێنێ‌) چونكە ئەو جۆرە كار و ماندووبوونەی ئەو تەرزە میدیا و حزبانە لە بەرژەوەندیی بەغدا دەشكێتەوە.
لە بەرنامەی كەناڵێكی ئاسمانیدا، هەم ئامادەكار و هەم میوانی بەرنامەكە، لەوبارەیەوە، بە دووقۆڵی بۆی دانیشتبوون، قسەیان لێكدی وەردەگرتەوە، ئامادەكاری بەرنامە ناوە ناوە، وەك ئەوەی سەركەبزۆتێك رەپێش بخات و ئاگرەكە خۆش بكات، دەیپرسی پارتی بۆ وادەكات، كابرایش لێی وەردەگرتەوە و دەیگوت، شكستی پێكنەهێنانی حكوومەتی تەكنۆكرات لە بەغدا خەتای پارتییە، ئەمە لەكاتێكدایە حوكمڕانی لە عێڕاق بە ئاقارێكدا براوە، قەت ناتوانێت زەمینەی حكوومەتی تەكنۆكرات ئامادە بكات.
عێراق بەرەو زیاتر رۆچوون لە شەڕ و خوێنڕشتن چووە، ململانێی تایەفی هیچی بەسەر هیچەوە نەهێشتووە، كەچی ئۆباڵی تێكچوونی عێراق و ئەو حاڵەی حكوومەتی تێكەوتووە، دەیخەنە ئەستۆی كورد و لە نێو حزبەكانیش پارتی، لە هەمووی خۆشتر كابرای میوان كە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوو، دەیگوت سوپای عێراق سەركەوتنی باشی بە دەست هێناوە، ئامادەكار كە وابزانم دەماری سوننەگەرایی جووڵا، پێی گوت میلیشیای شیعە دەوریان لە سوپا زیاترە، میوانەكە گوتی نا ئێستا باشە ئەوە نەماوە.
سەیرە، هەموو هێزە سیاسی و میلیشیاكانی عێراق وێڕای لێك جیاوازییان، ئامادە نین بە پیتێكیش خزمەتی هەرێم بكەن، لە راستیدا ئەوان گوزارشت لە واقیعی خۆیان دەكەن، بەغدا بەپێی (نانت بۆ دەهەمبانێ دەنێم) مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەكات، هەمیشە هەڕەشەی كردووە تا وەخۆدێتەوە و دێتەوە سەرپێ، كەچی ئەوانەی لای خۆمان نایانەوێ وەخۆ بێنەوە، خوانەخواستە كە هەڕەشەكانیش كاری خۆیان كرد، نازانم ئەودەم چ قسەیەك دەكەن؟!




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact