Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 07:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی: خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە، شۆڕش و خەبات و خۆڕاگرییان بە فیڕۆ ناچێ.. گەلی کوردستان لە ئامانجەكانی نزیك بووەتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لە پەیامیدا بەبۆنەی چلەمین ساڵی شۆڕشی گوڵان رایگەیاند "ئێستا لە كاتێك یادی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە كە گەلی كوردستان زیاتر لە هەر كاتێك لە ئامانجەكانی نزیك بووەتەوە و، جیهان بە چاوی ڕێز و ستاییشەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدان و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان دەكات. كەمترین وەفا بۆ قوربانیدان و نەهامەتییەكانی گەلەكەمان و خوێنی شەهیدان پیادەكردنی تەواوی مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستانە. ئەوە بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەركێكە لەسەر شانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان، دوور لە بەرژەوەندیی حزبی و بە بڕوابوونێكی تەواو بە مافەكانی گەلەكەمان."


دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی چلەمین ساڵی شۆڕشی گوڵان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی گوڵان بەردەوامیی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و داگیركاری. ئەو شۆڕشە هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو و، یەكێكە لە قۆناغە گرینگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان و پێشانی دا كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت، ئەوا ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە هەناسە و تینێكی تازە بەردەوام دەبێت بۆ گەییشتن بە ڕزگاری و ئازادی.

پەیامی شۆڕشی گوڵان پەیامی بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و درێژكراوەی شۆڕشەكانی تری گەلی كوردستان بوو. بەرهەمی شۆڕشی گوڵان یەكڕیزیی هێز و لایەنەكانی گەلەكەمان بوو بۆ ڕاپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و هەڵبژاردن و، بەرپابوونی دامودەزگای هەرێمی كوردستان كە هەر هەمووی دەستكەوتی گرانبەهان كە بە خوێنی پێشمەرگە و قوربانیدانی گەلەكەمان هاتوونەتە دی.

ئێستا لە كاتێك یادی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە، كە گەلی كوردستان زیاتر لە هەر كاتێك لە ئامانجەكانی نزیك بووەتەوە و جیهان بە چاوی ڕێز و ستاییشەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدان و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان دەكات. كەمترین وەفا بۆ قوربانیدان و نەهامەتییەكانی گەلەكەمان و خوێنی شەهیدان پیادەكردنی تەواوی مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستانە. ئەوە بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەركێكە لەسەر شانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان، دوور لە بەرژەوەندیی حزبی و بە بڕوابوونێكی تەواو بە مافەكانی گەلەكەمان.
لە یادی شۆڕشی گوڵاندا پێزانینم بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە هەیە كە بەشداری شۆڕشی گوڵان بوون و مێژوویان بۆ گەلەكەیان دروست كرد. هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهید سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كوردستان. سڵاو لە پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەكانمان كە ئێستا لە سەنگەری بەرگریكردنن لە خاك و كەرامەتی گەلی كوردستان و بە خوێنی خۆیان ئەفسانەی تیرۆریستانیان تێكشكاند.

لە یادی چلەمین ساڵی شۆڕشی گوڵاندا جەخت لە پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، خەڵكی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە شۆڕش و خەبات و خۆڕاگریان بە فیڕۆ ناچێت و هیچ بەربەست و لەمپەرێك نابێتە هۆی ئەوەی دەستبەرداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بین.
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact