هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و لە دیدارەکەدا رایگەیاند کە، كورد هۆكاری ئه‌و كێشانه نییه له به‌غدا رووده‌ده‌ن، تاكه‌ی كورد باجی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و عه‌قلیه‌ته بدات، كه له به‌غدایه.
ئه‌مڕۆ 24/5/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردن له (فرانك بێكه‌ر) بالیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئاینده‌ی وڵات له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر پره‌نسیپه گشتیه‌كان وه‌ستاوه، كه پێویسته له دوای تێكشكاندنی داعش له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتی پێشكه‌وتنی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا بێته‌كایه‌وه.
له‌و دیداره‌دا، كه (ئه‌نگس مكی) كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، تیشكخرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منیه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و دووپات له به‌رده‌وامیدان به جه‌نگی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرایه‌وه، له‌لای خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی باسی له بارودۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ و تاكتیكی سه‌ربازی ئێستای داعش كرد و رایگه‌یاند، داعش خاكێكی زۆری له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌و هێرشانه‌ی ده‌یكات ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌تی مووسڵ دوابخات. هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له بایه‌خی پرسی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان له دوای داعش ، كه پێویسته فاكته‌ری به‌دیهاتنی سه‌قامگیری بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا تاوتوكرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌ڵه مێژووییه‌كان پێشتر راست بكرێنه‌وه. په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌م وڵاتانه به سرووشتی دانه‌مه‌زراون، به‌ڵكو دامه‌زرێندراون و رایگه‌یاند، كورد هۆكاری ئه‌و كێشانه نییه له به‌غدا رووده‌ده‌ن، تاكه‌ی كورد باجی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و عه‌قلیه‌ته بدات، كه له به‌غدایه؟
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی به‌ریتانیا دووپاتی له پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ جه‌نگی دژ به داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه و ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، كه قاره‌مانانه به‌رامبه‌ر داعش به‌رگریان كرد و رایگه‌یاند، یه‌كریزی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد گرنگه و پێویسته پارێزگاری لێ بكرێ.