Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 03:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھاونیشتیمانیانی کوردستان: پێشمەرگە پرسی سەربەخۆییی کوردی لە ھزری ھەموو دنیادا چاند
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ھاونیشتیمانیانی کوردستان دەربارەی سەربەخۆیی و مافی ڕەوای خۆیان بەکۆدەنگ پێیان وایە ئێستا کاتی ئەوەیە سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێت و کوردستان دوای کۆتایی ڕێککەوتنامەی سایکس‌پیکۆ و گۆڕانەکانی ئەو دواییەی لە عێراق ڕوودەدات کاتە بۆ دروستبوونی دەوڵەت، بۆیە پێویستە پاڵپشتی (سەرۆک بارزانی) بین.

ئەو نەخشەیی کە (سەرۆک بارزانی) بۆ سەربەخۆییی کوردستان کێشاویەتی ئێستا گشت لایەک لای ڕوونە کە ئەم نەخشەیە گەورەترین دەستکەوتە بۆ داھاتووی کورد و کوردستانیان و نەخشەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە، هاووڵاتیانی کوردستان بە ئومێدێکی گەورەوە لە سەربەخۆییی کوردستان دەڕوانن.
(نەبەرد نیازی) دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکان لە تەقتەقەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڵێ لە ئیستادا دەفەرت باشتر ڕەخساوە، یەکریزی ناخۆ و پشتیوانیکردنی سەرکردەکان لە یەکتر بە تایبەتی پشتیوانی کردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) گرنگە. عێراق دەرفەتی یەکپارچەیی نەماوە بەڵام وڵاتان ناھێڵن؛ دوای شەڕی ناوخۆیی دەبێتە ئەمری واقع و عێراق هەر دابەش دەبیت و، دەبێتە سێ وڵتی سەربەخۆ."

پاڵپشتی دەوڵەتەکانی دنیا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زۆر بوونە و گشت وڵاتانی زلهێزی دنیا لەسەر ئەو خاڵە کۆکن کە بەڵێ کورد مافی خۆیەتی سەربەخۆیی ڕابگەیێنێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ پاڵپشتی بۆ سەرۆک بارزانی دەردەبڕن؛ لە ھەولێرەوە مامۆستا (پەیمان میرگەسۆری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی: "ئێستا کاتی ئەوەیە سەربەخۆیی ڕابگەیێندرێت و ھەموو لایەنەکان مزایەدەی سیاسی بخەنە لاوە و یەکدەنگ ببن و ناوماڵی کورد یەک بخەن. ڕیفراندۆم ئێستا بۆ ئێمە دەرفەتێکی باشە و نابێت لە دەستی بدەین. لەم کاتەدا زۆربەی وڵاتانی جیهان دان بە دەوڵەتی کوردستاندا دەنێن."

(میرگەسۆری) ئاماژە دەکات و دەڵێت: "ھەندێک لە دوژمنانی کورد ئەو ناکۆکییەی ھەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە دەرفەت دەزانن بۆ لەناوبردنی خەونی کورد جا بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە وەک ڕاپەڕینەکەی ساڵی (١٩٩١) چۆن ھەموو کورد بە یەکەوە بە یەک دەنگ لە دژی زڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین نیمچە سەربەخۆیی وەرگرت، پێویستە ئێستاش ھەر وەک ئەو سەردەمە کورد بەیەکەوە بە یەک دەنگ ھەڵوێستی ھەبێت و پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی کورد بکات، بۆ ھەموو دنیا بسەلمێنێت کە دەوڵەت مافی ڕەوای کوردە و دروستبوونی دەوڵەتی کوردی خەونێکی لەمێژینەیە و ڕەگوڕیشەی مێژووییی ھەیە، ئێستا لە یادی (۱٠٠) ساڵەی ڕێکەوتننامەی سایکس‌پیکۆ (۱۹۱٦/٥/۱٦ )کاتی ئەوە ھاتووە کاری جیدی سیاسی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕیفراندۆم داواکاری پێشکەشی نەتەوە یەکگرتوەکان بکەن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. تەنها بەم ڕێگایە کورد دەتوانێ بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات بۆ ھەتاھەتا لە ڕووی ئابووری و سیاسیشەوە خۆی لە بەغدا ڕزگار بکات. ئەوکاتە دەتوانن وەک دوو دراوسێ درێژە بە دۆستایەتی و دراوسێیەتی خۆیان بدەن، بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ ھەرگیز ناتوانن درێژە بە کاری پێکەوەیی بدەن."

پێشمەرگە سەرکەوتن دوای سەرکەوتن بەدەست دێنێ و ئێستا خاک و جوگرافیای کوردستان ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن ئەمەش پاڵپشتییەکە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونەدا لە ناحیەی خەبات (سەروین شیخانی) وەک مامۆستایەک بیروڕای سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان و ئازایەتی ھێزی پێشمەرگە گوتی: "سەربەخۆیی کوردستان ئێستە بە کردار سەربەخۆیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەک وڵات مامە ڵەی لەگەڵ دەکات، بۆیە دەبینین ھەر کەسایەتییەکی گرنگی جیھان کە سەردانی عێراق دەکات سەردانی کوردستانیش دەکات، ھێزی پێشمەرگە بە تەواوی پرسی سەربەخۆییی لە ھزری ھەموو دنیا چەقاندووە و تەنیا کات ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی جیا بینەوە. ئەوەی پێوەندی بە تاکی کوردەوە ھەیە شتێکی نامۆ نییە، دەبێـت کورد لە ھەرکوێ بێ تاکێکی سەربەخۆ بێت و چاوەڕوانی سەربەخۆییی وڵاتەکەی بکات؛ ئەمەیش ئامادەییە و ھیچ کارێکی ناوێ، چونکە ئاواتی "سەربەخۆیی" ھەزاران تاکی کوردی ھان داوە بچن بە گژ ھەر تەحەدییەک، بۆ مانەوەی کوردستان و گەیاندنی بە سەربەخۆیی."
  (جەعفەر کۆیی) فەرمانبەرێکی کۆمپانیاکانی نەوتە لە کۆیەی کوردستان؛ وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "ئێمەی کورد لەسەر ئەمری واقیع لە ئەمڕۆی عێراقدا لە ڕووی جوگرافی و سیاسییشەوە سەربەخۆین، تەنانەت لە ڕووی ئاسایشەوە لە عێراق بەھیزترین، ئەگەر بیت و خۆمان لەناو ماڵی کوردی پەرتەوازە نەبین، ھەموو لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ بن و ژێرخانێکی ئابووریی بەھێز دابنێن بۆ کوردستان، دواجار ھەنگاومان بەرەو سەربەخۆیی یەکجارەکی بێت."

(ھۆشەنگ ڕوڤیا) دانیشتووی ناحیەی ڕۆڤیا سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "بێگومان لەم کاتەدا کورد زۆر نزیکە لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتەوە. دەنگی شەقام و ھەموو تاکێکی کورد دەوڵەتی کوردی لە ناو دڵیدا جێگر بووە، دەبێیت سەرکردایەتیی کورد کار بۆ دەوڵەتی کوردی بکات." (ڕۆڤیا) گوتیشی: "لە ڕووی جوگرافیا ماددەی (۱٤٠) تەواو بووە، سنوورمان دیاری کراوە لەگەڵ عێراقدا."

فایزە پاڵانی




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact