هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان رایگەیاند کە، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دییه‌كان، پێشكەوتن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری دروست كردووه بۆ پێشكه‌وتنی خوێندنی ئه‌كادیمی و زانستی.
ئه‌مڕۆ ٥/٥/٢٠١٦ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر (زولكەفل عەبدولڕەزاق) سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان كرد.
لە دیدارەكەدا، كه (د.مسلح محه‌مه‌د) سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك ئاماده‌یبوو، كوالێتی و پرۆسه‌ی خوێندن و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان زانكۆكانی كوردستان و یه‌كێتیی زانكۆكانی جیهانی تاوتوكرا.
سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سەردانه‌ی كوردستان ده‌ربڕی، كه یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی بۆ ناوچه‌كه و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دییه‌كان پێشكەوتن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری دروست كردووه بۆ پێشكه‌وتنی خوێندنی ئه‌كادیمی و زانستی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی لە هەنگاو و چالاكییەكانی ئاینده‌ی یەكێتییەكە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، یەكێتی زانكۆكانی جیهان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی و ئاستی خوێندنی ئه‌كادیمی و زانستی كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
لەبەرانبەردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان، ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ كارئاسانی چالاكییەكانی ئاینده‌ی یه‌كێتییه‌كه و رایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك هه‌ر ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی بواره‌كان بوو له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خوێندنی ئه‌كادیمی ته‌واو بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه. له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
یه‌كێتی زانكۆكانی جیهان ساڵی ١٩٥٠ دامه‌زراوه و سه‌ر به رێكخراوی یونسكۆیه و ١٢٠ وڵات تێیدا ئه‌ندامن.