میلیتەری تایم-KDP.info- گوتەبێژی هێزی هاوپەیمان لە دژی داعش ڕایگەیاند، شەڕەكەی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ داعش لە ناوچەی تلسقۆف، یەكێك بوو لە شەڕە گەورەكان.
"میلیتەری تایم"، لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیی (ستیڤ وارن)، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعشی بڵاو كردەوە كە لە بەغدا گوتبووی، مەبەستی داعش داگیركردنی تلسقۆف بوو، بۆیە ئەو شەڕە یەكێك بوو لە شەڕە گەورەكان كە تێیدا زیاتر لە ١٢٠ چەكداری داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بە پاڵپشتیی هێزی هاوپەیمانان كوژران و، ژمارەیەكی زیاتریشیان لێ بریندار بوون.