سی.ئێن.ئێن-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، پێشمەرگەی كوردستان وەك یەكێك لە بەهێزترین و كاریگەرترین هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسێت.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی.ئێن.ئێن)ـی ئەمریكا، (ئاشتون كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەسەر گۆڕەپانی عێراق، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە بەهێزترین یەكە سەربازییەكانن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە دژی چەكدارانی داعش دەجەنگن".
سەبارەت بە كوژرانی سەربازێكی ئەمەریكاییش لەلایەن داعشەوە، (كارتەر) گوتی: "كوژرانی سەربازێكمان كارێكی پاڵەوانانەیە، چونكە لەگەڵ بەهێزترین و كاریگەرترین یەكەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كاری دەكرد".
وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، لە دیمانەكەی (سی.ئێن.ئێن)ـدا ئەوەی دووپات كردەوە كە، ئەوەی پێویست بێت دەیكەن و لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ شكستپێهێنانی داعش لە ناوچەكەدا.