فەرهاد محەمەد
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 كاتێك حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنی برده‌وه و، ئۆباما بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش عێراقێكی سه‌ركه‌تووی ته‌سلیمی سه‌رۆك ئۆباما كرد.
عێراقی سه‌ركه‌توو به‌و مانایه‌ی سه‌رۆك بوش توانی به رێگه‌ی ناردنی به‌په‌له‌ی هێزی سه‌ربازی (Surge) له كۆتایی ساڵی 2006 و سه‌ره‌تای 2007، به چه‌كداركردنی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه به‌ناوی هێزه‌كانی (سه‌حوه) كۆتایی به رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده لقی عێراق بهێنێت و چه‌كداره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا، هه‌روه‌ها توانی سه‌قامگیری بگێڕێته‌وه بۆ به‌غدا و له هه‌مانكاتدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش خه‌ریك بوو ده‌گه‌ڕایه‌وه باری ئاسایی خۆی، به‌تایبه‌تی گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق بڕوای به‌وه بێت به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات و ئه‌وه بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 عه‌ره‌بی سوننه له چوارچێوه‌ی لیستی (العراقیه) به سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه بوو عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو له چوارچێوه‌ی زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی بێته ده‌ره‌وه و پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا ده‌ست پێبكات، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئیداره‌ی جۆرج بوش رێككه‌وتنی(سۆفا)ی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئیمزا كردبوو، ئه‌م رێككه‌وتنه به‌و مه‌به‌سته بوو له 2008 تا 2011 هێزه‌كانی عێراق بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه بتوانن خۆیان سه‌قامگیری خۆیان بپارێزن. ئه‌م دۆسێیه سه‌ركه‌تووه‌ی عێراق له 20ی كانوونی دووه‌می 2009 ته‌سلیمی سه‌رۆك ئۆباما كرا، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو دیپلۆمات و بیرمه‌ندانی نێو سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و جیهان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، سه‌رۆك ئۆباما له بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بوش ته‌واو بكات و به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، كه له ماوه‌ی 2009-2011 زیاتر توانای ئه‌مه‌ریكا بهێنێته ناو عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی سه‌ركه‌توو بێت و هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی عه‌ره‌بی سوننه به شێوه‌یه‌كی سیستیماتیك تێكه‌ڵاوی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق بكات و بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سوننه خۆی به‌رگری له‌ناوچه‌كانی خۆی بكات، له هه‌مانكاتدا كێشه‌ی دابه‌شكردنی داهات چاره‌سه‌ر بكات و یاسای نه‌وت و گازی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق تێپه‌ڕێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گاز له نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكبخرێت، هه‌روه‌ها یاسای هه‌رێمه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به ته‌واوی ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی. ئیداره‌ی ئۆباما جیا له‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی پشتگوێ خست و ده‌ستی نوری مالیكی واڵا كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه پشتگوێ بخات و به ته‌واوه‌تی ده‌ست له دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق وه‌ربدات، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دادگای فیدڕاڵی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه ده‌ستوورییه‌كان، له هه‌مانكاتدا هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكێشێته‌وه.
نوری مالیكی ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵێك و یه‌ك دوو مانگدا، واته له سه‌ره‌تای 2009 هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی مارتی 2010، به ئاستێك ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا كردبوو، ته‌نانه‌ت كه هه‌ڵبژاردنیشی دۆڕاند، ئاماده نه‌بوو ددان به ئاكامی دۆڕاندنه‌كه‌یدا بنێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی جارێكی تریش تۆماری ده‌نگده‌ران بژاردنی بۆ كرایه‌وه، هه‌ر بۆیه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 11مانگ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دواكه‌وت، سه‌ره‌نجام به گوشاری ئه‌مه‌ریكا مالیكی دووباره له 2011 كرایه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئۆباما و جوزیف بایدن-ـی جێگری گه‌یشتبوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی مالیكی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خراپ به‌كار ده‌هێنێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات، بۆیه به گوشاری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجومه‌نێك بۆ د.ئه‌یاد عه‌لاوی له رێككه‌وتنی هه‌ولێر دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ش بكرێت، به‌ڵام دیسان دوای پێكهێنانی كابینه‌ی دووه‌می مالیكی، ئه‌و نه‌ك هه‌ر رێگه‌ی نه‌دا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكبهێندرێت، به‌ڵكو یه‌ك به‌ندیشی له 19 به‌نده‌كه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرد، له‌مه‌ش زیاتر نوری مالیكی كه دڵنیابوو ئیداره‌ی ئۆباما به ته‌واوه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی فه‌رامۆش كردووه، هه‌روه‌ها میدیاكانی جیهانیش كه‌متر بایه‌خیان به بارودۆخی عێراق ده‌دا و به ده‌گمه‌ن ره‌فتاره‌كانی نوری مالیكی ده‌خرانه پێش چاو، بۆیه نوری مالیكی له‌ماوه‌ی 12 مانگی ساڵی 2011 كه واده‌ی كۆتایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق، كوده‌تایه‌كی سپی به سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا كرد و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، هه‌ر بۆیه، كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی له كۆتایی ساڵی 2011 بكێشێته‌وه، هه‌ر چه‌ند رۆژێك دواتر، نوری مالیكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆكۆماری عێراق و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی عه‌ره‌بی سوننه ده‌ركرد كه هه‌ندێكیان له كابینه‌كه‌ی خۆیدا وه‌زیریش بوون.
دیاره سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له دوای ئیمزا كردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر، د.رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌ك نوێنه‌ری خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر راسپاردبوو، چه‌ند جارێك نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی زۆر به توندی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی هێزه شیعیه‌كان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان دواده‌خست، بۆیه كاره‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی مام جه‌لال له دوكان كۆببنه‌وه و له‌وێ بڕیاریان دا كه له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه متمانه له نوری مالیكی بسه‌ننه‌وه، دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به هۆی گوشاری ئێران و په‌رته‌وازه‌بوونی لیستی ئه‌لعراقیه و هه‌روه‌ها ترسی لایه‌نه شیعیه‌كان له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌ربچێ، هه‌روه‌ها بوونی ئۆپۆزیسیونێكی تازه‌ی تێكده‌ر له كوردستان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی سه‌ر نه‌گرێت، بۆیه به‌ناچاری به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نه‌ورزی 2012 به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆری بچێته‌وه، ئه‌وا كورد ناچێته‌وه ژێر باری دیكتاتۆریه‌ت و ده‌بێت گه‌لی كوردستان بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و هه‌ر بڕیارێكیش بدات ئه‌وا سه‌رۆك و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر دوای ئه‌م په‌یامه‌ی، كاتێك سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد، ئه‌م په‌یامه‌ی به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند و له میانه‌ی ئه‌و په‌نێڵانه‌شی كه له ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه بۆی ئاماده كرابوو، جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی خۆی دووباره كرده‌وه و به جیهانی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئێمه ناچینه‌وه ژێر باری دیكتاتۆریه‌ت و ده‌بێت گه‌لی كوردستان بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. به‌ڵام وێرای هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتێك نوری مالیكی ئه‌م هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی به به‌رچاوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رۆك ئۆباما و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بیانووی ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان خۆیان ده‌بێت كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به ته‌واوه‌تی خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دوورخسته‌وه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه ده‌ستی نوری مالیكی واڵا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ئاماده بكات، هه‌نگاوی یه‌كه‌میشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكردنی هێزێك بوو به ناوی فه‌رمانده‌ی دیجله بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك داگیربكاته‌وه، به‌ڵام كه سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كرد هێزی پێشمه‌رگه دژی ئه‌و ره‌فتاره بجووڵێت و به‌ره‌نگاری هێزه‌كه‌ی مالیكی ببێته‌وه، ئیداره‌ی ئۆباما كه‌وته به‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیجله دروست نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی له پرۆسه سیاسییه‌كه هاتبووه ده‌ره‌وه و مالیكی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو به ته‌واوه‌تی عه‌ره‌بی سوننه سه‌ركوت بكات، سه‌رله‌نوێ تیرۆریستانی قاعیده خۆیان رێكخسته‌وه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ره‌فتاره دیكتاتۆرییه‌كانی مالیكی ئه‌مجاره‌یان عه‌ره‌بی سوننه نه متمانه‌ی به ئه‌مه‌ریكا بوو، نه به حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، بۆیه هاوسۆزییه‌كیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی قاعیده بۆ دروست بوو، كه پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی قاعیده‌ی عێراق له قاعیده جیابوونه‌وه، داعشیان له سه‌ره‌تای 2014 راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له ساڵی 2013 مالیكی عێراقی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ناڵی CNN ئه‌و پرسیاره‌ی ورووژاند: (ئایا دامه‌زراوه‌كانی عێراق به ته‌واوه‌تی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاون؟ iraq is unraveling)، ئه‌م پرسیاره له مانگی ئایاری 2013 رووبه‌ڕووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی عێراق كراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پاكانه‌یان بۆ ده‌كرد و ئه‌مه‌ریكاش خۆی بێده‌نگ كردبوو.
هه‌تا ساڵی دواتر واته له حوزه‌یرانی 2014 داعش موسڵی داگیركرد و خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا راگه‌یاند. سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، جێمیس جیفری باڵیوزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رۆژی 17ی حوزه‌یرانی 2014 له په‌نێڵێكی ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك راشكاوانه رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا پێشتر له رووداوه بێ ئاگا بووه.
دیاره ئه‌م باكگراوه‌نده‌ی هه‌شت ساڵی رابردووی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به عێراق له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆمابادا گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین مانه‌وه‌ی عێراقێكی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌مشێوه‌یه چ سوودێكی بۆ ئیداره‌ی ئۆباما و ئاینده‌ی حزبی دیموكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌م خاڵانه ده‌ده‌ینه‌وه:
1- ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه، پرسی عێراق و شه‌ڕی داعش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، كاندیدی حزبی كۆماری به ئاشكرا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه ئاماده‌ن راسته‌خۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان پڕچه‌ك بكه‌ن و هاوكاری كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تا ئێستا دووجار له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه كراوه‌ته پرۆژه یاسای كۆنگرێس و بۆ ده‌نگدان ئاماده‌كراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كۆمارییه‌كان پرسی كۆتایی عێراقیان كردووه به یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئۆباما نایه‌وێت ئه‌م كارته به ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ده‌ستی كۆمارییه‌كان.
2- له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش و داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، دیپلۆماتییه‌تی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر عێراقێكی یه‌كگرتوو، ناوبردنی هێزی پێشمه‌رگه به هێزێكی عێراقی، گوشار خستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له مه‌نزومه‌ی به‌رگری عێراق له قه‌ڵه‌م بدرێت و بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌روه‌ری عێراق بێت، به‌ڵام دیپلۆماتییه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌وڵه‌ی فه‌شه‌لی ته‌واوی هێنا، هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌م فه‌شه‌له‌ش پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بوو به ناردنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌روه‌ری، هه‌روه‌ها بڕینی بودجه‌ی كوردستان به ته‌واوه‌تی، بۆیه هه‌وڵه‌كانی دیپلۆماتییه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی عێراق سه‌ری نه‌گرت و حه‌یده‌ر عه‌بادی و هێز و لایه‌نه شیعییه‌كان له‌باریان برد. بۆیه ئێستا خه‌ریكه واز له‌و دیپلۆماتییه فاشیله ده‌هێنن و باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێن به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كان به رێگه‌ی به‌غداوه بێت.
3- ئه‌و ئاڵۆزی و گرژی و خۆپیشاندان و په‌كخستنی په‌رله‌مانه كه ئێستا له به‌غدا رووده‌دات، به شێوه‌یه‌كی رووكاری به‌دڵی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و 5-6 مانگه‌ی ماوه بۆ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به به‌رژه‌وه‌ندی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌لایه‌نی كوردستانیشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، دانیشتنێكی شه‌رعیی په‌رله‌مانی عێراق گرێبدرێت، له ئێستا په‌رله‌مانتارانی هه‌ر دوو كوتله‌ی عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كامیان زۆرینه دروست ده‌كه‌ن، پێده‌چێت به هۆی گوشاری ده‌ره‌كییه‌وه جارێ ئه‌و زۆرینه‌یه بۆ هیچ لایه‌نێكیان دروست نه‌بێت، بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌ڵواسراوی به قازانج بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراته‌كان ده‌شكێته‌وه.
4- ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا كارتێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا مانگی نۆڤمبه‌ر عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌ویش پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵه، ئه‌وه‌ی له پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ تێبینی ده‌كرێت، به ته‌واوه‌تی هه‌ست ده‌كرێت، ئامانجێك له پشت پلانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه و نایه‌وێت پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، هاوشێوه‌ی پرۆسه ئازادكردنه‌وه‌ی تكریت و روومادی بێت، به واتایه‌كی دیكه وه‌ك زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، پێده‌چێت راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بكات، له‌م پلانه‌دا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیداوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌م له رووی سه‌ربازییه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دروست بكات، هه‌م هه‌وڵیداوه شێوه‌یه‌ك له رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شێوازی به‌رێوه‌بردنی موسڵ دوای نه‌مانی داعش دروست بكات، له‌ولاشه‌وه هه‌وڵیداوه هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی وه‌ته‌نی و سوپای عێراق دروست بكات، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه له نێوان هۆزه عه‌ره‌به‌كان و هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بده‌ین، به راشكاوی ئه‌وه ده‌بینین هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه‌ی دایناوه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، جۆرێك له هێوربوونه‌وه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سوننه و كورد دروست ده‌كات، له‌مه‌ش زیاتر هێوربوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه و حكومه‌تی عێراق دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت ئه‌م هێوربوونه‌وه‌یه به‌ره‌و ئه‌وه ناچێت كه عێراقی پێ رێكبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌نده ئه‌و هێوربوونه‌وه‌یه‌ی پێویسته تا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.