جەبار قادر
له‌وانه‌یه پرسیارێکی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌وه بێت كه ئاخۆ كورد بۆ نایەوێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه؟ یان به دیوێكی دیكه‌دا به‌و قه‌وله‌ی به‌شێك له بۆچوونه‌كانی دژه سه‌ربه‌خۆیی كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دان، پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه كه مانه‌وه‌مان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چ ده‌به‌خشین به عێراق؟ ئایا كورد ده‌یه‌وێت پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی تێكبدات و، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی فره‌كولتووریدا هەڵناکات و ناژیێت و نامێنێ؟
کە یەکەم جه‌نگی جیهانی بڕایەوە و وڵاتانی براوه و دۆڕاو، دەستیان کردە دانوستان و ئاشتبوونەوە، ئاراسته‌ی گفتوگۆ سه‌ره‌تا ئه‌وه بوو که سنوور به گوێره‌ی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دیاری بکرێ و، داخوازییەکەی گه‌لانی دانیشتووی ناوچه جۆراجۆره‌کان ڕەچاو بکەن، به‌ڵام ئەوەندەی نەبرد وڵاتانی براوه‌ی شه‌ڕ، ناکۆکی کەوتە نێوانیان؛ ئاخری بریتانیا و فرانس (فەرەنسا) جڵەوی کارەکەیان گرتە دەست و، پێکەوە لەگەڵ دۆڕاوەکاندا کەوتنە دانوستان و، نەتەوە و پێکهاتەیان لە بیر خۆیان بردەوە.
پاش دووەم جه‌نگی جیهانییش، دابه‌شان و سنووربەندییەکە هەر بە گوێرەی مەیل و به‌رژه‌وه‌ندیی هێز و ئابووری کرا؛ مافی گه‌لان و ڕەچاوکردنی هەقی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان دیسان بوو بە دروشمێكی پەتی! ئەوە بوو نەک هەر خزمەتی نەتەوەیەکی لەمێژینەی پڕحەشاماتی وەکو كوردیان نەکرد، کورد بۆ خۆیشی هیچی پێ نەکرا و، نەیتوانی خاکی خۆی ڕزگار کا.
له زۆربەی وڵاتانی رۆژهه‌ڵانی ناوه‌ڕاستدا و، تەنانەت لە هەندێ وڵاتی رۆژئاواشدا، بە پاساوی یه‌كخستن و كۆكردنه‌وه و یه‌كده‌وڵه‌تی، وردە وردە دیدگا نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی دیكەیان تواندووەتەوە؛ له‌و ئه‌مه‌ریكایەدا هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو واوەتریش، دروشمێكیان هه‌بوو دەیانگوت با زۆرینەی ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکانی دی بتوێنەوە و ببنە ئەمەریکایی! وایان لە کەمینەکان کردبوو بە خۆیشیان پێیان خۆش بوو لەو کۆمەڵگا زاڵەی ئەمەریکادا وەها بتوێنەوە، بە تەواوەتی ببنە یەکێ لەوان!
پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و ئیتنی و مه‌زهه‌بی، له‌عێراقدا، به‌به‌رده‌وامی تووشی ئاریشه و پێكدادان بووه، زۆربه‌ی كات هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد و تورك و ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی دیكه دراوه، به‌تایبه‌ت جوله‌كه و كاكه‌یی و ئێزدیی و مه‌سیحی، هه‌روه‌ها ململانێیه‌كانی نێوان سوننه و شیعه هه‌میشه به توندوتیژ و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بووه.
بۆیه‌شه، عێراق له ئێستادا ناتوانێت جارێكی دیكه ته‌پڵی پێكه‌وه‌ژیانی مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی لێبداته‌وه، چونكه له مێژوودا هه‌وڵدانی بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر له‌نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌كاندا به به‌رده‌وامی بوونی هه‌بووه، به ڕێگای جیا جیای سیاسی و كولتووری، به‌ڵام دواجار پێكهاته‌كان به قه‌باره‌ی جیاواز ماونه‌ته‌وه، هوشیاری سیاسی و كولتووریی ئه‌وانه‌ی كه ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراق ده‌ده‌ن له ئاستێكی زۆر لاوازدایه و، ده‌ستتێوه‌ردانه ده‌ره‌كی و هه‌رێمیایه‌تییه‌كانیش ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌بوونی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له بوون و قبووڵكردنی فره كولتووریی و ئایینی، لێره پێچه‌وانه‌ی به‌غدا كێبڕكێیه ناوخۆییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر گه‌رمه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو كێبركێ و یه‌كترسڕینه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه جیاوازه‌كان، لێره هه‌موویان به جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌تواننن پێكه‌وه بژین و سه‌ره‌ڕایی جیاوازیی و تێبینییه‌كانیش پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌بوون له گه‌شه‌كردندایه، به‌ڵام ئه‌مه له عێراقدا پێچه‌وانه‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌یكی واقعیشی پێوه دیاره.
كورد به مانه‌وه‌ی له‌گەڵ به‌غدادا ناتوانێت هیچ به عێراق ببه‌خشێت، ته‌نیا بوونی چه‌ند به‌رپرسێكی و پیاده‌كردنی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌ستگه‌یه‌ك، كه كارێكی ئیدارییه، به‌ڵام ناتوانێت پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌بوون و قبووڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه مه‌زهه‌بیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌مبكاته‌وه، یان به‌دیوێكی دیكه‌دا نه‌یانهێڵێت و به‌شێكی كاریگه‌ریش نییه له به‌رێوه‌بردنی كولتووریی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا، بۆیه‌شه باشترین ده‌ریچه ده‌رچوونه له عێراقێك كه پره له ڕه‌شكردنه‌وه‌ی فره‌یی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، ناشبێت ببێته لایه‌نگیری هیچ هێزێكی ئایینی و مه‌زهه‌بی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه، بۆیه دواجاریش پێشبینییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌رچووه به‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خێراتر و چالاكتر بكرێن، به‌مه‌ش دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانی بۆ ئه‌م دیدگایه به‌رپرسیاریه‌تییەکی نیشتمانییه.