Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 10:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانتارێکی ئیستونیا: با هاوکار بین لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  سیاسەتمەدارێکی ئیستونیا، داوا لە وڵاتەکەی دەکات بە ھاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا ئەرکی داڕشتنی نەخشەی کوردستانی سەربەخۆ بگرێتە ئەستۆ. دەشڵێت نەخشەکێشانی دەوڵەتی کوردستان، ئیستونیا دەگەیەنێتە پاڵاوتن بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی ئاسایش.

(ئیندریک تەراند) ئەندامی پەرلەمانی ئیستونیا، سیاسەتمەدار و مێژووناس و ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی  بواری دیموکراتیی ئەو وڵاتە، لە گۆڤاری بەلتیک (دیپلۆماتییە) داوا دەکات، ئیستونیا مێژوو بۆ خۆی تۆمار بکات و ئەرکی داڕشتنی نەخشەی کوردستانی سەربەخۆ بە ھاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا بگرێتە ئەستۆ.

(تەراند)، بە دوورودرێژی مێژووی کورد دەگێرێتەوە لە سەردەمی زوو تا سەرەتای سەدەی ڕابردوو و، ڕێککەوتننامەی سایکس پیکو لە گۆڕنانی خەونی سەربەخۆییی کورد لە ڕێککەوتننامەی سیڤەر، کۆتایی ھاتنی بە سایکس پیکۆ و تەرخانکردنی ئەو بەشەی کە دەبووایە خەونی کوردی تیادا بنووسرێتەوە، درا بە سەربەخۆییی ئەرمینیا و ئیتر مۆر کرا و کۆتایی ناکۆکی فەرەنسا – بەریتانیا، کوردی دیسان لە سەربەخۆیی بێبەش کرد.

ئەو نووسەرە، پێی وایە لەو سەردەمەی بێکەسی کورددا تەنیا جەنەراڵێکی ئیستونیایی بە ناوی (جۆھان ئیدوانۆر) بەرگریی لە کورد کردووە، بۆیە دەبێ کورد نەڵێن تەنیا چیاکان دۆستمان، بەڵکو بڵێن چیاکان و ئیستونیا دۆستمانن.
ئەو سیاسەتمەدارە لە بابەتەکەیدا ئاماژە بە کورد دەکات وەک گەلێکی ئاشتیخواز کە لەگەڵ ھەموو نەتەوە و ئایینەکاندا ھەڵدەکات، تەنانەت بیروباوەڕی موسوڵمانانەشی ھەر ئاشتیخوازانەیە و ھەرێمی کوردستانیش زۆر لە بەشەکانی دیکەی عێراق و سووریا پێشکەوتووترە.

هەروەها باسی لە ماف پێشێلکردن و چەوسانەوەی کورد کردووە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و دابەشبوونیان بەسەر وڵاتاندا دەڵێ، "ئەگەر لە ئێستادا خەونی دەوڵەتی کوردستانی گەورەش بەدی نەیەت، دەبێ کوردستانی سەرەکی لە دڵی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ببێ بە دەوڵەت.."
ئه‌و دەڵێ، "بەپێی خەمڵاندنەکان تێکڕای بەرھەمی نەتەوەیی ساڵانەی کوردستان –عێراق  نزیکەی 23 ملیار دۆلارە و تەنانەت لەگەڵ دابەزینی نەرخی نەوتیش. تێکڕای داھاتی تەواوی ئەو ناوچەیەی کورد لێی نیشتەجێن 133 ملار دەبێ واتە تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی وڵاتی مەجەرە."

(ئیندریک تەراند) پێشنیازیش دەکات، وڵاتەکەی کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە، وەزارەتی دەرەوە ڕابسپێرێت نەخشەڕێگا دابنێ و، داوای کۆنگرەیەکی جیهانی بکات بە ھاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا و ھاوکاریی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی دەکەن، دەڵێ، ئیستونیا بەشی ئەوەندە پێگەی دیپلۆماتیی ھەیە ئەو کارە ئەنجام بدات و ئەو کۆنگرەیە ببەستێ و نەخشەڕێگای سەربەخۆیی کوردستان دابڕێژێ. ھەروەھا ئاماژە بەوەش دەکات ئیستونیا وەک ھەندێک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لە شەڕی دژ بە داعش بە چەک ھاوکاریی پێشمەرگەی کردووە.

ھەروەھا دەڵێ "ئەم کارە دەکرێ سەیر بکرێ وەک ھەوڵەکانی نۆروێژ لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆوە لە کێشەی ئیسرائیل– فەلەستین، یان ڕۆڵی فینلەندا، لە ڕێککەوتننامەی ھیلسنکی لە ساڵی 1975. ھەروەھا ئاماژە دەکات کە ڕێکخراوی کۆمەڵی سان ئیندیگو کە ڕێکخراوێکی مەدەنییە و (ئەندریا ڕیکارد)ی ئیتاڵیایی سەرۆکایەتی دەکات ببێ بە ھاوبەشی کارەکە، ھەلێکی زۆر گرینگە لەلایەن ئیستونیاوە ئەگەر ئەوکارە بخاتە چوارچێوەی ئەو کارانەی کە بۆ ئامادەکاریی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەورووپا دەیکات لە ساڵی 2018، ئەمە گرینگترین بیرۆکەیە کە بچێتە ئەجێندای ئیستونیاوە بۆ سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەورووپا و وەک وڵاتێکی خاوەن پڕۆژەی گەورە دەریدەخات.
تەنانەت دەبێ حکوومەت و پەرلەمانی ئیستونیا ھەموو ھێزێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بە ئەنجامگەیاندنی کارێکی لەو جۆرە ئیستونیا دەکات بە کاندیدێکی بەھێز بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی ئاسایش.
ئەو سیاسەتمەدارە دەڵێ، دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بۆ ئاسایشی ناوچەکە بو ۆ کەمکردنەوەی کۆچ بۆ ئەورووپا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل فەلەستین، بۆ بنیاتنانەوەی ناوچەکە گرینگە دەوڵەتی کوردستان لە دڵی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پڕۆژەیەکی گەورەیە.
 




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact