Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 08:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عێراق، بەرەو دابەشبوونی یەكجاری
| KDP.info


خێڵان مام بەكر

لە سەرەتای ئازادبوونی عێراقەوە لە ساڵی 2003ـدا، پسپۆڕ و سیاسەتوانانی رۆژئاوایی زۆر گەشبین بوون بە دامەزراندنی عێراقی دێموكرات، كە ئیتر دیكتاتۆرێكی باڵادەست نەتوانێت بە تەنیا دەسەڵات بگرێتە دەست و هەموو خەڵكی عێراق بچەوسێنێتەوە و، شێوەی سیستمی دەسەڵات لەسەر بنەمای رێككەوتنی هەموو لایەن و پێكهاتەكانی عێراق بێت.
هەر لە كاتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی حوكم لە عێراقدا، دیار بوو كە جیاوازیی قووڵ هەیە لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا، كە ئەمە لە نووسینەوە و پاشان دەنگدان بۆ دەستووردا زۆر بە زەقی بە دیار کەوت. دەبینین لە دوای چەندین هەڵبژاردن و دەستاودەستبوونی دەسەڵاتدا، نەك تەنیا دیمۆكراسی نەیتوانی ریشە دابكوتێت، بەڵكو ئەو لێكترازانەی ناو عێراق رۆژ بە رۆژ زیاتر بووە و عێراق زیاتر بەرەو لێكهەڵوەشاندنەوە چووە، ئەم حاڵەتانە وایكرد، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار مەترسیی گەڕانەوەی عێراقی بۆ پێش ساڵی 2003 بخاتە ڕوو، ئەم بارودۆخەش لە ساڵی 2014 لە كاتی هاتنی داعش بۆ عێراق بە زەقی دەرکەوت و خەڵکێکی سوننەی عێراق كە لە لایەن حكوومەتی ناوەندەوە پشتگوێ خرابوون و كەوتبوونە ژێر ئەشكەنجە و گوشاری دەسەڵاتدارانی بەغداوە، بە شێوەیێك هاوكاریی داعشیان كرد بۆ ئەوەی خۆیان لەژێر چەوسانەوەی حكوومەتی ناوەندیدا رزگار بكەن.
بە گوێرەی تیۆرەكانی دیمۆكراسی، ئەو جۆرە دێموكراسیەی كە لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە لە دوای ساڵی 2003، لەسەر بنەمای رێككەوتن هاتووەتە كایەوە، بۆیە تووشی قەیرانی بنەڕەتی بووە و زهنیەتی دیكتاتۆرییش، خۆی لەگەڵ هاتنی هەموو كەسە نوێیەكان بۆ سەر دەسەڵات هەر لە ئەیاد عەللاوی، ئیبراهیم جەعفەری، نووری مالیكی و حەیدەر عەبادی نیشان دەدات و، گۆڕانكاری لەم زهنیەتە زۆر زەحمەتە و ئەوەی نیشان دەدات كە نوخبەی سیاسیی عێراق چ شیعە و سوننە كە دێنە سەر دەسەڵات هەمان بیر و هزری دیكتاتۆرەكانی پێش خۆیان هەیە و، حوكمی پێدەكەن. ئەم حاڵەتەی عێراق هاوكاتە لەگەڵ شكستی بەهاری عەرەبی لەو وڵاتانەی كەوا دژی دیكتاتۆرەكان خەڵك هاتنە سەر شەقام بێجگە لە وڵاتی توونس بۆیە ئەمە زەنگی مەترسییەكە گەورەتر دەكات بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین بۆچی عێراق دوای ئەو هەموو سەرمایەگوزاری و هەوڵەكانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەمەریكای تووشی شكست بووە. سیاسەتمەداری عێراقی نەیتوانیوە خۆی لەو بازنەی گەمە هەرێمایەتیانە دەرباز بكات و بۆ ئەوەی رەگ لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا دابكوتێت، بە بەردەوامی لە هەوڵی دۆزینەوەی پاڵپشتی دەرەكیدا بووە، لەم كاتەدا زۆربەی سیاسییە شیعەكان لە هەوڵی ئەوە بوون كە پاڵپشتیی رۆحی و مەعنەویی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەست بێنن؛ بۆ نموونە لە سەردەمی مالیكی و عەبادیدا دامەزراندنی حەشدی شەعبی لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق وەك قووڵایی ستراتیژی ئێران لە ناوچەكە سەیر دەكرێت بۆ پاراستن و گەشەكردنی هەژموونی ئێران، دەبینین هەر سیاسەتمەدارێكی شیعە كە دێتە سەركار، لە هەوڵی بەهێزكردنی حەشدی شەعبین بۆ ئەوەی پاڵپشتیی ئێران بۆ خۆیان بە تەواوی مسۆگەر بكەن.
جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیی لە عێراق زۆر قووڵە و كورد وەك نەتەوەیەكی جیاواز لە عەرەب سەیر دەكرێت و، هاوكات شیعە و سوننە وەك 2 رەوتی مەزەبیی جیاواز ناكۆكی و كێشەی قووڵیان لەگەڵ یەكتردا هەیە، بۆیە لەناوبردنی ئەم ناكۆكیانە پێویستی بە بیر و هزر و پەروەردەی زۆر باش هەیە كە تاكو ئەمڕۆ ئەوە لە عێراقدا بوونی نییە. هەموو كات شیعە و سوننە لە كەمیندان لە دژی یەكتر، ئەم حاڵەتە دوژمنكارییە كە ریشەی لە مێژوودا هەیە و بۆ چەندین سەدەیە درێژەی هەیە، ناتوانێت وا بە ئاسانی كاڵ ببێتەوە و كەلتوورێكی دیمۆكرات بخوڵقێنێت، بۆیە جۆ بایدنی جێگری سەركۆماری ئەمەریكا بە هەستكردن بەم مەترسیانە، هەستا بە داڕشتنی پلانێك بۆ دابەشكردنی عێراق، بەڵام ئەوەی روونە، تاكو ئەمڕۆ ئەو پلانە سەری نەگرتووە؛ هەڵبەتە عێراق لە ئەرزی واقیعدا دابەش بووە، خۆی تەنیا مانەوەی عێراق بەم حاڵەتە مەسەلەی كاتە، ئەگەرنا رۆژێك دێت ئیتر لەسەر نەخشەی جیۆگرافی شتێك بە ناوی عێراقی یەكگرتووەوە نابینین.
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact