Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

توركیا، ئەمەریكا و ئەورووپا داوا لە سەرۆك بارزانی دەكەن پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا زیندوو بكاتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  دیسان داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێت تا ڕۆڵی هەبێت لە دووبارە بونیادنانەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا. چاودێرانیش لەسەر ئەو باوەڕەن كە، ئەو خوێنەی دەیان ساڵە لە توركیادا لە نێوان كورد و توركدا دەڕژێت، بە دەستپێشخەریی (سەرۆك بارزانی) دەوەستێت.


مایكڵ نایت: "دەكرێت دەستپێشخەریی (بارزانی) ببێتە بنەمایەكی پتەو بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا"
دەستپێشخەریی (سەرۆك بارزانی) بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پشتگیریی زۆری لێ كراوە، (مایكڵ نایت) راوێژكاری كۆشكی سپیی ئەمەریكا، لە گوتارێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە، دەكرێت دەستپێشخەریی (سەرۆك بارزانی) ببێتە بنەمایەكی پتەو بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا، چونكە لەو كاتەوەی پرۆسەی ئاشتی لە ئارادا بووە، كورد قازانجی زۆری كردووە، بە تایبەتی لە ئاستی سیاسیدا كە نوێنەرایەتیی زۆری بردە پەرلەمانی توركیاوە.

دەستپێشخەریی پێشووتری (سەرۆك بارزانی) بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕیوە، قۆناغی یەكەم دروستكردنی زەوینەسازی بووە لە نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكەدا، قۆناغی دووەمیش بریتی بووە لە گفتوگۆ، قۆناغی سێییەم چوونەواری جێبەجێكردن و هەنگاوی پڕاكتیكی بووە؛ تا لە ساڵی ٢٠١٣ـدا (سەرۆك بارزانی) یەكەم زەنگی فەرمیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا لێ دا و، بە چوونی شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو وڵاتە، تواندرا شەڕی دەیان ساڵەی توركیا ئەەگر بۆ ماوەیەکیش بێ بڕەوێنرێتەوە.
ئێستا کە هەموو گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە، کێشەی کورد لەو وڵاتەدا بە خەندەقلێدان و شەڕی کۆڵان بەکۆڵان چارە نابێ، داواکان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرهەڵدەدەنەوە، بۆ بەرگرتن لەو خێنبەربوونەیش، (ئەحمەد تورك) ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە لیستی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) داوا دەکات و دەڵێ: "داوا لە (بارزانی) دەكەین دووبارە دەستپێشخەری بكاتەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا، چونكە لەم شەڕەی دواییدا، توركیا و خەڵكی سڤیل زەرەرمەند بوون، هاوكات (سەڵاحەددین دەمیرتاش) هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ئاماژە بەوە دەكات، (سەرۆك بارزانی) دەتوانێت ڕۆڵی گرینگ ببینێت لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا."

عابید ئیكە: "پێویستە دووبارە (مەسعوود بارزانی) وەك سەرۆكێك، ڕۆڵی گەورە ببینێت"
(عابید ئیكە) كە نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ـیە لە هەرێمی كوردستان، جەخت دەكاتەوە: "لە ڕاستیدا ئێمە داوامان ئاڕاستەی (سەرۆك بارزانی) كردووە و هەروەها داوامان لە برادەرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كردووە، كە ئەوە بە بیر (بارزانی) بهێننەوە بۆ ئەوەی دووبارە ڕۆڵی نیشیمانی و نەتەوەیی خۆی بگێڕێت لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا، چونكە ڕۆڵی (بارزانی) زۆر گرینگە لە بەرقەراربوونی ئاشتی لە توركیادا."

(عابید ئیكە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموركراتی كوردستانی گوت: "ئێمە پشتگیریی داوایەكەی (دەمیرتاش) و (ئەحمەد تورك) دەكەین بەوەی دەبێت دووبارە (مەسعوود بارزانی) وەك سەرۆكێك، ڕۆڵی گەورە ببینێت بۆ ئەوەی كورد دووبارە بكەوێتەوە ناو چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتییەوە، چونكە لە شەڕی توركیادا كورد زەرەری زۆری كردووە".

ئەو نوێنەرەی هەدەپە ئاشكرای كرد: "نوێنەرایەتیی هەدەپە لە چاوپێكەوتنەكانیان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، داوایان لێی كردووە قەناعەت بە توركیا بهێنێت ئەوەی كراوە لە زەرەری هەموو لایەكە، بۆیە دەبێت شەڕ راوەستێت."


قەهوەچی: "بارزانی) كەسایەتییەكە بە لای هەردوو بەرەی دژبەیەك لە توركیادا قەبووڵكراوە"
هاوكات (مونا قەهوەچی) سەرۆكی لیستی پێشكەوتنی توركمان دووپاتی كردەوە كە: "هەفتەیەك دەبێ چەندین داواكاریی ئاراستەی (بارزانی) كراون بۆ ئەوەی دووبارە دەستپێشخەری بكات بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا، داواكارییەكان هەم لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە وەك حزبی حاكم لە توركیا و، هەم لایەنی پەكەكە و نوێنەرانی (هەدەپە) بوون، بەو واتایەی، (بارزانی) كەسایەتییەكە بە لای هەردوو بەرەی دژبەیەك لە توركیادا قەبووڵكراوە بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕێت لە پرۆسەی ئاشتیدا و بیخاتەوە گەڕ؛ چونكە ئەوان باش دەزانن كە لەو كاتەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا بەرقەرار بوو، كورد قازانجی زۆری كردووە، لە هەمان كاتدا توركیا قازانجی كردووە."

(قەهوەچی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی كردەوە: "ئێستایش زۆر گرینگە كە (بارزانی) دەستپێشخەری بكات بۆ قۆناغی ئێستای توركیا، چونكە دەبێت ئەو شەڕەی لە توركیادا هەیە، راوەستێت و لە شوێنی ئەو ئاشتی بەرقەرار بێت".

(قەهوەچی) ئاشكرایشی كرد: "جگە لەو دوو لایەنە، ئەمەریكایش لەسەرخەتە بۆ ئەوەی (بارزانی) ڕۆڵی هەبێت لە دووبارە بونیادنانەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و، دەبێت پەكەكە بگاتە ئەو باوەڕەی كە بە شەڕ چارەی پرسی كورد ناكرێت."


بەرواری: "داواكان بۆ (بارزانی) لە ئاستی فراواندا خۆیان دەبێننەوە"
(عەبدوسەلام بەرواری) چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان، وەبیر دێنێتەوە كە، لە سەرەتای نەوەدەكانەوە (سەرۆك بارزانی) زۆر هەوڵی داوە كێشەی كورد لە باكووری كوردستان بە ڕێگەی ئاشتی چارە بكرێت و، هەمیشە جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە كێشەی كورد لە توركیا بە شەڕ چارە نابێت، بەڵام ئەمە نەكرا یان عەقڵییەتی توركیا قەبووڵی نەكرد تا ئەو كاتەی كە ناوهێنانی كورد و كوردستان قەدەغە بوو، بەڵام توركیا بۆی دەركەوت لەو سیاسەتە ناتوانێت نە لە ئەورووپا نە لە رۆهەڵاتی ناوین خۆی بگونجێنێت، ئیدی ناچار پەنای بۆ ئاشتی بردەوە.

(بەرواری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگری كرد لەوەی كە ڕۆڵی (بارزانی) لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا زۆر گرینگ بوو؛ زیاتر لەوبارەیەوە دوا و دەڵێ: "(بارزانی) وای كرد كە لە توركیادا گفوگۆ بێتە ئاراوە و كرانەوە بە ڕووی یەكەدا ببێتە مایەی خێر بۆ كورد، وای كرد كە ٨٨ نوێنەری كورد بچنە پەرلەمانی توركیا، بەڵام بەداخەوە سیاسەتی هەڵەی پەكەكە وای كرد نیوەی كوردستانی باكوور وێران ببێ و، وای لێ كرد دەنگ لەناو حزبە كوردستانییەكان بە تایبەتی ئەوانەی نزیك لە پەكەكەن نیگەران بن و، داوای چارەسەری بكەن و پەكەكە قەناعەت پێ بهێنێت چی دی خەڵكی سڤیل نەكوژرێت".

لەبارەی داواكاریی بۆ دەستپێشخەریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، بۆ دووبارە هێنانەئارای ئاشتی لە توركیادا، (بەرواری) پێی وایە، (سەرۆك بارزانی) درێخی ناكات لە دووبارە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، بەڵام وەك ئەو دەڵێ "دەبێت زەوینەسازی لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ دەستپێكردنەوە و، دەبێ هەردوولا ئامادەی دانیشتن بن لەگەڵ یەكتریدا".

ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئێستا داواكان بۆ (بارزانی) لە ئاستی فراواندا خۆیان دەبننەوە، تەنانەت وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریكایش داوایان كردووە كە (سەرۆك بارزانی) ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە دووبارە بوینادنەوەی ئاشتی لە توركیادا."

كارزان سەباح هەورامی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact