هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم له ئاماده‌باشیدا بن بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كانی قامیشلۆ و، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان بیكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی 22ـی 4ـی 2016، له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ، كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.