هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا، پشووەكانی هەفتەی داهاتووى بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاركردنی عێراقه‌وه لە دیكتاتۆریەت ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- له یادى 9ى نیسان، ساڵیادى ڕزگاركردنى عیراق و له‌ناوچوونى ڕ‌ژێمى به‌عسدا، له ته‌واوى فه‌رمانگه و دامو‌ده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه، به‌ڵام چونكه ئه‌م پشووه ده‌كه‌وێته ڕۆژى شه‌ممه كه هه‌ر خۆى ڕۆژى پشووى كۆتاییى هه‌فته‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له جیاتى ئه‌و، ڕۆژى دواتر یه‌كشه‌ممه ده‌كرێته پشوو.
2- سه‌باره‌ت به هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا، ڕۆژی شەممە 9 - 4 - 2016 لە ته‌واوى قوتابخانە و زانكۆكان و سەرجەم دەزگا كارگێڕییه‌كانى پەروەردە و خوێندنی باڵا پشوو دەبێت. ڕۆژی یەكشەممەش 10 - 4 - 2016 لە قوتابخانە و زانكۆكان دەوام ئاسایی دەبێت، به‌ڵام یه‌كشه‌ممه لە فه‌رمانگه و دامودەزگا كارگێڕییه‌كانى سەر بە هه‌ردوو وەزارەتەكه، پشوو ده‌بێت.
3- سەبارەت بە وەزارەتی تەندروستیش، ڕۆژی شەممە 9 - 4 - 2016 لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكاندا دەوام ئاسایی دەبێت و ڕۆژی یەكشەممەش 10 - 4 - 2016 لە تەواوی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان پشوو دەبێت، تەنیا ئێشكگرەكان لە دەوامدا دەبن.