هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەپێشوازی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئێمه پێمانوابوو سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌ی كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته‌كایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 12ی ئاداری 2016 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
(مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق به ته‌نها كێشه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان نییه، به‌ڵكو شكستهێنانی سیستمی سیاسی پێڕه‌وكراوه، كه بۆته هۆی دروستكردنی بێ متمانه‌یی له نێوان پێكهاته‌كانیدا، بۆیه پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق به ئازایانه گفتوگۆ له‌باره‌ی واقیعه‌كه و گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانیان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا بگونجێ.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یدا به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و رایگه‌یاند، ئێمه و عێراق شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌غدا هاوكاریمان ناكات و له‌زۆر بواردا ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه پێمانوابوو سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌ی كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته‌كایه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی كوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها باسی له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ئێستای عێراق كرد و پێشبینی خۆی خسته‌ڕوو له باره‌ی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی وه‌زاری حكوومه‌تی عێراق، كه پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.