بەغدا-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجووومه‌نى نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێ، تا ئێستا نامه‌كه‌ى (عه‌بادى) له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى ته‌كنۆكراته‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێ تا كۆتایى ئه‌م مانگه، حكوومه‌تێكى نوێى چاكسازى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و رابگه‌یێنرێت.
(د. تارق گه‌ردى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه، كه له كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ پێك هاتووه بۆ تاوتووكردنى ئه‌و لیستانه‌ى كه له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، له دواكۆبونهوهى(عه‌بادى)یش له‌گه‌ل كوتله كوردستانییه‌كان بڕیار بوو دوو نامه ڕه‌وانه بكات بۆ كوتله سیاسییه‌كان و سهكردایهتیى سیاسیى كورد تاكو تاوتووى ئه‌وه بكرێت و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كورد چاوساغییهكى هه‌بێت كه بزانین چ پۆستێكى وه‌زارى بۆ كورد دانراوه، ئایا پۆسته وه‌زارییه‌كان ته‌واو پشكى له سه‌دا 20ى كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن یاخود نا، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ كران ئه‌وكاته له‌ناو كوتله كوردستانییه‌كاندا و به گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سیاسیماندا تاوتووى ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت و، كه‌سى پێویست و خاوه‌ن توانا و ته‌كنۆكرات بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
(گه‌ردی) گوتیشى: "نامه‌كه تاكو دوێنێیش نه‌گه‌یشتبوو، پێشبینى ده‌كه‌ین دواى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا كه رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووه، ئه‌و بابه‌ته زیاتر گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت، باسى بابه‌ته‌كه گه‌رمتر ده‌بێت و پێده‌چێ تا كۆتایى ئه‌م مانگه حكوومه‌تێكى نوێى چاكسازى وه‌كو خۆیان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و رابگه‌یێنرێت.
(گه‌ردى) ده‌یشڵێت: "تاكو ئێستا له‌باره‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى(عه‌بادى)یه‌وه دوو ڕاى هه‌ن، ڕایهكیان ده‌ڵێت، كابینه‌كه ده‌كرێته 16 وه‌زاره‌ت و به‌مه‌ش پشكى كورد نابێت له 3 وه‌زاره‌ت كه‌متر بێت؛ ڕایهكهى تریش ده‌ڵێت، وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه كه 22 وه‌زاره‌ته، واته ده‌بێت پشكى كورد له 4 وه‌زاره‌ت كه‌متر نه‌بێت.
نەشوان بەرزنجی