هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی بڕیارە چاکسازییەکانی سەرۆک بارزانی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە پێناو تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و دابینکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و چاکسازیی ریشەیی و بنەڕەتی لە کۆی کایە کارگێڕی و داراییەکانی حکوومەتی ھەرێم دا و، ھەروەھا لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پشتیوانییەکی بێ سنوور بۆ بڕیارە چاکسازییەکانی سەرۆک (مەسعوود بارزانی) دەردەبڕین کە ئاکامەکانی بە قازانجی خەڵکی کوردستان و ئێستا و ئایندەی ئەزموونەکەمانە.