سیدەکان-KDP.info- كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە شوێن چەكدارانی پەكەكەدا، دەڤەری ئامێدی و سیدەکانیان بۆردوومان كرد و، هێشتایش لێی بەردەوامن؛ زەرەر و زیانەکەی جارێ دیار نییە.
(كاروان گوندەژۆری) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێش كەمێك چەند فڕۆیەكی جەنگی توركیا ناوچەكانی خواكۆڕك و لۆلانی لە دەڤەری سیدەكان بۆردومان كرد، بەڵام بە هۆی دووری شوێنەكە لە ئاوەدانی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بە خەڵكی ناوچەكە نەكەوتووە، ئەوەی تایبەت بێت بە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا هیچ زانیاریەكیمان بە دەست نەگەیشتووە.
گوتیشی: "بە هۆی هەبوونی پەكەكە لەناوچەكە بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوند و ئاواییەكانی دەڤەری سیدەكان بۆردومان دەكەن، ئەوەیش زۆرجار ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی ناوچەكەی دروست كردووە."
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی ئامێدی سووڕاونەتەوە و، نهێل و چیای مەتینیان کوتاوە.
ڕابین شێروانی