ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی داراییوئابووریی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرجەم مووچەخۆرانی ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و دووبڕیاری راگەیاند.
بەھۆیی نارەزایی لە خشتەی نوێیی مووچە وەزارەتی داراییوئابوریی ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لێژنەی دانانی خشتەی پاشەکەوتکردن بڕیاریان دا:
١-کارنەکردن بە ڕێزبەندی بەرواری خشتەی دابەشکردنی مووچەی دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ھەر وەزارەت و دەستەیەکی سەر بە حکوومەت زووتر لیستی مووچەی خۆی ئامادە بکات بە پێی سیستەمی نوێی (کاتی) مووچە، سەردانی گەنجینەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە، بە پێی ئەو ڕێژەیەی کە دیاری کراوە بۆ پاشەکەوت.
2-بڕیار درا لەمەولا بەردەوام پێداچوونەوە بکرێت بە خشتەی ڕێژەی پاشەکەوتی (کاتی) نوێی مووچەی فەرمانبەران، بۆ گونجاوترکردنی ئەم خشتەیە، کە زیاتر لە بەرژەوەندی ئەو فەرمانبەرانە بێت کە بارگرانییەکی زۆرتریان کەوتووەتە ئەستۆ.