هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات و ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی، جلوبه‌رگ و پێداویستی ناوماڵه بۆ ٧٦٨ خێزانی كه‌مپه‌كانی قوشته‌په و به‌حركه و داره‌شه‌كران دابه‌ش ده‌كات.
ڕۆژی ٩/٢/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیادا كۆمه‌ك و هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ و پێداویستی به‌سه‌ر ٤١٠ خێزانی كه‌مپنشیندا؛ له هه‌ڵمه‌تێكی تریشدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا، ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی قوتابیانی قوتابخانه‌ی قامیشلۆ و سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی ١ تا ٩ی گرته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌راندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی له كه‌مپی به‌حركه‌دا كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی عێراق هه‌ستان به دابه‌شكردنی ناوماڵه؛ له‌وانه (٢ دۆشه‌ك و ٢ به‌تانی و ٢ سه‌رین و جووتێ پێڵاو و دەستێک تراکسووت و چۆله‌یەک) به‌سه‌ر ٢٤٠ خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا.
هاوكات ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی داره‌شه‌كران كه تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان جلوبه‌رگ و پێداویستی به‌سه‌ر ١١٨ خێزانە په‌نابه‌ردا دابه‌ش كرا.