هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كرده‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزه‌كانییان، توانیویانه هه‌وڵێكی خۆكوژیی تیرۆریستان له‌ناو شاری هه‌ولێر پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی 6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، توانیویانه، چه‌ند تیرۆریستێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، كه نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییان هه‌بووه له‌ناو شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیركراون. له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پشتێنه‌یه‌كی به بۆمب چێندراو گیراوه.
دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
تیمە هاوبەشەکانی لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنەکان، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانیان کردەوەیەکی خۆکوژی تیرۆریستانی داعش پووچەڵبکەنەوەو سێ تیرۆریست دەستگیربکەن، کە شاری هەولێر کرابوو ئامانجی پلانە تیرۆریستییەکەیان.
ددانپێدانانی گرووپە تیرۆریستییەکە کە هاوکات ئەم لەگەڵ ئەم راگەیێندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، تێدا هەر سێ تیرۆریستیەکە ددانیان بەوەداناوە کە دەوڵەتی تیرۆریستی داعش لە رێگەی تیرۆریست (حازم محەممەد داود منصور الجبوری) پشتینییەکی بۆمبڕێژکراو و شەش بۆمبی لاستیکی لە سنووری ناوچەی سلێمان بەگەوەو بۆ کەرکووک و دواتر بۆ هەولێر گواستووەتەوە، لە هەمان کاتدا تیرۆریست (خلف اسماعیل خلف عبید الجبوری) ئامادەکراوە بە پشتینە بۆمبڕێژکراوەکەو بۆمبەکانەوە خۆی لە شوێنی ئامانج بتەقێنێتەوە.
بەپێی پیلانی گرووپەکەی تیرۆریستییەکەی داعش تیرۆریست (جنید خالد بلاسم غزبان) ئەرکی گواستنەوەی خۆکوژەکە (خلف اسماعیل خلف عبید الجبوری) زاوای لە ئەستۆ بووە بۆ شوێنی مەبەست، بەڵام پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکە هێزەکانمان توانیان پیلانەکە پووچەڵبکەنەوەو تیرۆریستەکان دەستگیربکەن، هەروەها دەستبەسەر پشتینە بۆمبڕێژکراوەکەو شەش بۆمبەکەدا بگرن.
ئەم تیرۆریستە دەستگیرکراوانە پێشتر بە سوودوەرگرتن لە ئاسانکاریی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارەی شارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
8-2-2016