Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 00:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ریفراندۆم چی دەگۆڕێت!!
| KDP.info


دڵشاد مەولوود

ریفراندۆم، گەلی كورد لە بەردەم دوو ئەلتەرناتیڤدا رادەگرێت و چاوەڕوانی وەڵامی لێ دەكات، چاوەڕێی وەڵامێكی روونی لەسەر دواڕۆژی سیاسیی دۆزەكەی لێ دەكات.

لەم راپرسییە گشتییەدا یەك ئەلتەرناتیڤی سیاسی بۆ چارەنووسی كورد دەنگی زۆرینەی جەماوەری كورد وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی بواری سات و سەودا و موزایەدەی سیاسی نامێنێت و دوودڵی و راڕایی و گومان جێگەیەكیان لە بزووتنەوەی سیاسیی نێو كوردستاندا بۆ نامێنێتەوە. دیارە ئەمەیش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوایەتی و هێزە سیاسییەكانی كورد، چ ئەوانەی هەن، چ ئەوانەی لە دایك دەبن، كە بە عەقڵییەتێكی نوێ و بەرنامەی نوێ و سیاسەتێكی نوێوە بێنە مەیدان و مێژوویەكی نوێ بۆ داهاتووی كورد بنەخشێنن.

ریفراندۆم شێوازێكی دیكەیە لە شێوازەكانی بەشداریكردنی هاووڵاتییان (دەنگدەران) لە دروستكردنی بڕیاری سیاسیدا، بە یەكێك لە رێگاكانی دیموكراسیی راستەوخۆ دادەنرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت، كە لەبارەی پرسێكی دیاریكراو، بە بەڵێ، یان بە نەخێر دەنگ بدەن. ئەم شێوازە لە چەند وڵاتێكی وەك سویسرا و وڵاتە ئەسكەندەناڤییەكاندا بە زۆری بە كار دێت. بەڵام لە وڵاتێكی وەك بەریتانیادا كەمتر هانای بۆ دەبرێت.

ژیان و خەباتی سیاسی هەموو نەتەوەیەك بە چەندین قۆناغدا دەگوزەرێت، هەر وەك شۆڕشگێڕی، خەباتی سیاسی و جیابوونەوە لە چوارچێوەی هەرێمدا، لە كۆتاییشدا كاركردن بۆ سەربەخۆیی و گەییشتن بە ئامانجە گەورەكە، كە دەوڵەتبوون و سەربەخۆییە.

ئەم تێگەییشتنە پێویستی بە بەرچاوڕوونی و برەوپێدان و هۆشیاری هەیە. ئەركێكیشە لەسەر شانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت دەسەڵاتی چوارەمیش، بە روونی بۆ چین و توێژەكانی كۆمەڵگە روون بكرێتەوە، كە بەڵێ پێویستە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، هەموو لایەكیش پشتگیریی هەوڵەكانی خودی جەنابی (سەرۆك مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەین، بۆ ئەوەی ئەم ریفراندۆمە بێتە ئاراوە، چونكە ئەگەر ریفراندۆم كرا و دەنگی بەڵێی هێنا، بەهێزترین كارتی سیاسیی لە دەست سەرۆكایەتیی هەرێم دەبێت بە تایبەتی خودی (سەرۆك بارزانی)، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە بباتە نێوەندە سیاسییەكانی جیهان و لە جانتای دیپلۆماسییەتی كورددا بێت و بخرێتە سەر مێزی گوتووێژ لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتی خەڵكی كوردستان و دیاركردنی چارەنووسی كوردستان.

لە هەمووی گرینگتریش دادەبڕێین لە وڵاتێكی دڕندە، كە بە درێژایی مێژوو غەدری لە ئێمەی كورد كردووە، ئەوكات دەسەڵاتی سیاسیی كورد، دەتوانێت لە رێی دادگای نێودەوڵەتییەوە سكاڵا لەسەر حكوومەتی عێراق تۆمار بكات و قەرەبووی هەموو ئەو زوڵم و زۆرداریی و ئەنفال و وێرانكاریانەی بەسەر گوندەكانیدا هاتووە....هتد وەربگرێتەوە، ئیدی ئەو كاتە دێت كە خۆمان دادی گەلەكەمان بگەیەنینە جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش ببێتە پشتیوانمان.

یەكێكی دیكە لە گرینگییەكانی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم خەباتی كورد لە قۆناغی دوای راپەڕین و دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە كە درووشمی فیدراڵی لۆگۆی داواكارییەكانی كورد بوو، بە كردەوە دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووتر، كە پرسی مافی چارەنووسە و ئەمجارەیان گەل راستەوخۆ بەشداری لە بڕیاردان لەسەر مافی چارەنووسی خۆی دەكات. جیاواز لە قۆناغەكانی دیكەی خەباتی نەتەوایەتییمان كە دەكرێت بگوترێت دوو قۆناغی گرینگمان هەبووە. یەكەمیان سەركردایەتیی شۆڕش داخوازیی خەڵكی كوردستانی دەستنیشان كردووە و لە قۆناغی شۆڕشی پڕشكۆی ئەیلوولدا ئۆتۆنۆمی وەك چارەسەری واقیعی بۆ پرسی كورد دەستنیشان كردبوو. لە قۆناغی دووەمیشدا كە قۆناغی دوای راپەڕین بوو، خەڵك نوێنەرانی خۆی هەڵبژارد و پەرلەمانیش فیدراڵی وەك داخوازیی كورد پەسند كرد، بەڵام ئەمجارەیان ئەوەی (سەرۆك بارزانی) داوای دەكات جیاوازە و خەڵكی كوردستان راستەوخۆ خۆیان بەشداری لە دیاركردنی داخوازییان بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆبوون یاخود مانەوە لە عێراقدا دەكەن. دەتوانین بڵێن ئەم هەنگاوەیە كە شۆڕشێكی گەورە لە هزری كوردبوونماندا دروست دەكات و بۆ یەكەم جار لە مێژووماندا كەسایەتیی نەتەوەییمان دەكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی و بونیات دەنرێت.

دەتوانین بڵێین ئەمە گەورەترین گۆڕانكارییە كە لە مێژووی سیاسیی بزووتنەوەی كوردایەتییدا روو دەدات و كاتی ئەوە هاتووە هەمووان پشتیوانی لەسەرخستنی ئەو پرسە بكەین و پشتیوانی لە داواكارییەكەی (سەرۆك بارزانی) بكەین.




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact