Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 14:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەرێمی کوردستان و گرینگیی ئابووری بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا
| KDP.info


جەمال ڕەسووڵ دنخه
ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نەوت، کشتوکاڵ، گومرکە فەرمییەکانی نێوان چەند وڵاتێکی درواسێ و بەشێکیش لە گەشتیارییەوە دابین دەکرێت. دوای ئازادیی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی فراوانی ئابووریی و بازرگانی لە کوردستان دەست پێکرد، کە کوردستان نەک هەر بە ناوچەیەکی ئارام و گەشەسەندوو دەناسرێ، بەڵکوو پێگه‌یه‌کی سیاسیی بەهێزی لە ناوچەکەدا هه‌یه و لەو پێوەندییەشدا، وڵاتی ئەمریکا و چەندین وڵاتی عەرەبیی و ئورووپایی، باڵوێزخانەی خۆیان لە هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە.

ئەگەرچی خودی هەڵکەوتی جوغرافیایی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وای لەو ناوچەیە لەسەر گۆی زەوی کردووە کە نەتەنیا لە بواری ئابوورییەوە، بەڵکوو لە بواری سیاسیی و نیزامییشەوە، بەردەوام جێگای ململانێی هێزە سیاسییەکان و دەوڵەتانی جیهان لە مێژوودا بووە و ئەو ناوچەیە بە پردی بازرگانیی و سیاسی ناسراوە. بە درێژایی مێژووەکەی، دەبینین کە شوێن و گۆڕەپانی شەڕ و کێبڕکێی سیاسیی زلهێزەکان بووە و هەندێک لە ناوەندە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا بەو قەناعەتە گەیشتوون کە سایکس ـ پیکۆ هەڵوەشاوەتەوە و باس لە گۆڕانێکی قورس لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن.

هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرچاوەی وزە و پێگەی ژێئۆستراتژیکیەوە، بووەتە هۆی ئەوە کە وڵاتانی ئورووپایی کە لە بواری سەرچاوە ژێرزەوییەکانەوە دەوڵەمەند نین، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن و سەرمایەگوزاریی قورس لە هەرێمی کوردستاندا بکەن و پشتیوانیی سیاسیی و نیزامیی خۆیان لەو هەرێمە دەرببڕن.

هەرێمی کوردستان جیا لە سەرچاوە سروشتییەکانی وەک ئاو، کانزا و کانەکان، تەنیا لە بواری نەوت و گازەوە دەوڵەمەنەدە و زیاتر لە 3% گازی جیهانی هەیە، کە ئەو بڕە گازە سروشتییە جیا لەو نەوتەی کە هەیەتی، دەبێتە هۆی ئەوەیکە هەرێمی کوردستان لە بواری پێگەی سیاسییەوە لە جیهاندا زۆر بەهێز چاوی لێ بکرێت و بە ئاسانی لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەیی و جیهانیدا، ڕۆڵی شیاوی خۆی بۆ لەبەرچاو بگیرێت.

پرۆژەی ناباکۆ "هێڵی لوولەی ناباکۆ" کە گازی دەریای خەزەر و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئورووپا دەگوازێتەوە، ئەوەش بۆخۆی هۆکارێکی زۆر کاریگەرە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەو هێزە ئابوورییە کەڵک وەربگرێت و لە بواری سیاسییەوە دیسانەوە خۆی بەهێز بکات و لەو ڕووەشەوە لە کۆبوونەوەی جیهانیی وزە و ئابووریی ئاتلانتیکی باکووردا، وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە؛ تا ساڵی 2020ی زایینی تەنیا هەرێمی کوردستان 20 میلیارد میتری سێجا گازی سروشتیی بۆ تورکیه و ئورووپا هەناردە دەکات و ئەوەش وێڕای گۆڕانی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە کاتی ئێستادا، گرینگییەکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان هەیه.

لە لایەکی دیکەشەوە سەرچاوەی زۆری گاز و نەوت، تێچووی کەمیی دەرهێنانی نەوت و گاز، کڕیاری گاز و تایبەتمەندیی هەڵکەوتەیی جوغرافیایی هەرێمی کوردستان و هاوسنووربوون لەگەڵ تورکیە و ئوراسیا، وای کردووە کە شیرکەتە گەورەکانی گاز و نەوت لە هەرێمی کوردستاندا سەرمایەگوزاری بکەن.

هەرێمی کوردستان ئەگەرچی پێگەیەکی سیاسیی و ئابووریی بەهێزی لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام چەندین کێشەشی لەو بارەیەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە جیا لە خودی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە یاسای فێدڕاڵی واژۆ کردووە و ناتوانێت لە بواری کاروباری دەرەوەدا زۆر دەستڕۆیشتوو بێت؛ دەسەڵاتدارانی ئێرانیش لە بواری سیاسییەوە نایانهەوێ کە هەرێمی کوردستان بێتە ناو پرۆژەی هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئورووپا، چوونکە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە هەنگاو بەرە و سەربەخۆیی دەنێت کە ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کوردەکانی ئەو بەشەش دادەنێت و ئەو ڕێژیمە زیاتر دەکەوێتە قەیرانی سیاسی و نەتەوەییەوە.

بەڵام سەرەڕای ئەو گرفته، ئورووپا پێویستییەکی زۆری بە سەرچاوەکانی وزە هەیە و بەتایبەت کە سەرچاوە گازییەکان لە لایەک و نەبوونی متمانەی یەکیەتیی ئورووپا بە سیاسەتی وزەی ڕووسیه وەکوو وڵاتێک کە سەرەکیترین هەناردەکەری گاز بۆ ئورووپا دێته ئەژمار، بەرپرسانی یەکیەتیی ئورووپا ناتوانن سەرچاوە گازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو نەگرن.

هەروەها کێشەی پیشەی پرتووکاوی نەوت و گازی ئێران لە لایەکی دیکەوە جێی نیگەرانییە، چوونکە وڵاتانی ئورووپایی ناتوانن بە ئەرخایەنی پشت بە سەرچاوەکانی وزەی ئێران ببەستن و دواتر ئەوەیکە هەموو ئەو وڵاتانەی کە بیانهەوێ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەسەر بەشی نەوت و گازی ئەو ڕێژیمە گرێبەستی هەناردەکردنی گاز و نەوت واژۆ بکەن، لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە ئیزنیان پێ نادرێت و ئەوەش خاڵێکی بەهێزی دیکەیە بۆ هەرێمی کوردستان کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هەرێمی کوردستاندا، وزەی خۆیان دابین بکەن.

لە ئەنجامدا، ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ئاستی جیهاندا ڕوو دەدات، ئەوەیە کە یەکیەتیی ئورووپا لەگەڵ کێشەی دابینكردنی وزە بەرەوڕوو بووەتەوە و هاوکات لەگەڵ ئەوەش گۆڕانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە هەموو جیهان دانی پێدا هێناوە، دەبێتە هۆی ئەوەیکە هەرێمی کوردستان لەو ناوچەیە لە جوغرافیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕۆڵیکی گەرینگ و کاریگەری هەبێت؛ کە ئەوەش پشتیوانیی وڵاتە زلهێزەکانی لەپشتە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە یارمەتیی ئەو وڵاتانە، بە ئامانجە سیاسیی و ئابوورییەکانی خۆی بگات.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact