کۆیە-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ - ٢ - ٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە شاری كۆیە بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی براگەورەی مام جەلال سەركۆماری پێشووی عێراقی فیدرال و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
لە ڕێوڕەسمی پرسەكەدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو، هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی تایبەتی بۆ جەنابی مام جەلال تاڵەبانی نارد و هیوای خواست كە ئەمە دوایین خەم و كۆستی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان بێت و گیانی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی بە بەهەشتی فراوان شاد بكات.