Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 19:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: دەرفەتی ریفراندۆم لەبارە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لە پەیامیدا رایگەیاند کە كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

دەقی پەیامی (سەرۆک بارزانی)


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك سیاسیی ناوخۆ و كاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی كودستان دەربڕیوە.

بەر لە هەموو شتێك بوونی نەتەوەیەك بەناوی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێكە و گەلی كورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەكانی پیادە بكات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێك ناكرێ ڕێگری لێ بكرێت یان ئینكار بكرێت.

هەتا ئەو كاتەی ئینكاری ئەو حەقیقەتە بكرێت كێشەكان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی كوردستان و مافەكانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەكان كەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەكە بەدی دێت.

ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی.

ئەوانەی هۆكاری ئەو دابەشكردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە كە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیكردنی خەڵكی تر مافی گەلی كوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن كۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن؟ كوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەكانە. هەروەكچۆن سكۆتلەندا و كاتالۆنیا و كیوبێك و شوێنەكانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن كوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە.

مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ كەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینكاركردنی مافی گەلی كورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازكردنی زەمینە دەكەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی كوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵكی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونكە دەزانن دەرفەتێكی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن.

هەر ئەو جۆرە خەڵكانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەكەن كە دەرفەت بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان هەبوو بەڵام سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نەیكرد.
كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات.

دیاریكردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەك دروست ناكات.

لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەكی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی كوردستان وای كرد كە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بكات و بە هیچ شێوەیەكیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێك. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووكایەتیكردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی كوردستان بكات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەكەی هیچ بەهایەكی نییە.

ناوچەكەمان شەڕ و كارەساتی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە و گۆڕانكارییش بەڕێوەیە و گەلی كوردستان هۆكاری ئەو گۆڕانكاری و كارەساتانە نەبووە و هەموو جارێكیش بووەتە قوربانی و خەڵكی تر ناوچەكەیان تووشی كارەسات و ململانێ كردووە. پاش ئەو هەموو قوربانیدان و كارەساتانە ئیتر دەبێ گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەركی هەموو كوردستانییەكی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئیرادەی گەلەكەیاندا بن و شان بدەنە بەر قۆناغەكە و لە پشت ویستی خەڵكی كوردستان بن بۆ پیادەكردنی مافەكانیان. ئینكاری مافی گەلێكی ستەمدیدە و بەشخوراو هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و دەبێ بە بێ دوودڵی ئەو مافە بە گەلی خۆمان ڕەوا ببینین و كاری بۆ بكەین.


 

 




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 
ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: من لە کۆمسیۆن بوومەو دەزانم دەسکاری دەنگ دەکرێت...بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:22

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاره‌زا له‌ بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان، باس له‌ تێبینیه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دەکات و ده‌ڵێت: "پارتی لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ باوه‌ڕناكه‌م قایلی هه‌ڵبژاردنێك بێت گزی لێبكرێت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact