هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك بۆ خەرجنەكردنی كرێی كارەبا و مۆلیدە و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو پلە باڵایانە دەردەكات كە لە خانوو و كۆمەڵگەی نیشتەجێدان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بڕیارێكی نوێدا كە نووسراوێكی دەست ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە و لە ١٩/١/ ٢٠١٦ دەركراوە، بڕیاری دا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكانی رەسم، خەرجییەكانی (كرێی كارەبا، مۆلیدە و خزمەتگوزارییەكانی مانگانە) لە بوودجەی گشتیی تایبەت بە سەرجەم ئەو پلە باڵایانەی لە خانوو و كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا جا لە هەر جۆرە یەكەیەكی نیشتەجێبووندا بن لە هەر دامودەستگایەكی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی.
لە بڕیارەكەدا دووپات كراوەتەوە كە، لە (١/١/٢٠١٦)ـەوە هەموو ئەو خەرجییانە لە ئەستۆی نیشتەجێبووان خۆیاندا دەبێت.
فائیزە حەمید