Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 02:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاوەدانكردنەوەی شنگال، بوودجەیەكی زۆری پێویستە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە دوای رزگاركردنەوەی لە چنگ تیرۆریستانی داعش، هەوڵ و پلانی باش بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال هەیە.

(شێخ شامۆ) نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ‌ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ئازادكردنی شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەیە، هەروەك دەبینین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و كوردستان و عێراقیش هەوڵەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن، چونكە شنگال وێران بووە ‌و ‌پێویستی بە بوودجەیەكی زۆر هەیە تاوەكو ئاوەدان بكرێتەوە".

(شامۆ) گوتیشی: "‌دەزانین كە حكوومەتی هەرێم ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ شنگال دەیكات، بەڵام بە تەنیا ئاوەدانكردنەوەی شنگال بۆ هەرێم زەحمەتە و بارگرانیەكی گەورە دەبێت، بۆیە پێویستە هاوكاریی نێودەوڵەتی هەبێت، هەروەك (سەرۆك بارزانی)ـیش جەختی كردەوە كە، پێویستە پشتیوانییەكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال هەبێت".

جێی ئاماژەیە، شارۆچكەی شنگال لە رۆژی هەینی 13ـی ئەم مانگەدا، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە و ئازاد كرا.

نەشوان بەرزنجی
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact