ئامانج عەبدوڵڵا سوور
ئه‌وده‌مه‌ی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ گه‌ڕایه‌وه، ههگبهگهی پڕ بوو له هیوا و جاویدانی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه. گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌وهه‌موو قورساییه‌ی كه گوزارشت له خواست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كات، رێك وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی دونیا بوو له به‌ره‌كانی جه‌نگ؛ ئه‌وده‌می ده‌ستیان پڕپڕه له ئاواتی نیشتیمانی و جاڕی بردنه‌وه‌یه‌كی تر ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌بۆیه خه‌ڵكی كوردستان به‌وهه‌موو پهرۆشییهیهوه پێشوازییان له سه‌رۆك بارزانی كرد.
سه‌رۆك بارزانی جیا له‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی یه‌كخست و وه‌ك هێزێكی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تی ناساندی، له سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆیدا بۆ رزگاركردنی شنگال به‌ده‌رله‌وه‌ی مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی به میلله‌ت راگه‌یاند، خواستی ئێزدیانی به‌ئامانج گه‌یاند، كه خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێزیدخانی ده‌بینێته‌وه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه، هه‌رئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئاماژه و خوێدنه‌وه‌ی تر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شی كاریگه‌ری ئه‌وهێزی جیهانییه‌یه كه رووبه‌ڕوووی تیرۆر ده‌بێته‌وه و بۆ ئازادیی ئینسان ده‌جه‌نگێ؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی هێزهچهكدارهكانه، سه‌ركرده و فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه ئه‌مڕۆ جیهان به شانازییه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن. ئه‌وه ڕاستییهكهیە و لای هه‌مووان بووه‌ته یه‌قین، كه سه‌ركرده‌كان ئه‌و ده‌می سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن هه‌ربه‌م چه‌شنه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و میلله‌تیش به‌و كه‌فوكوڵ و په‌رۆشییه‌وه پێشوازیی گه‌رمی لێ ده‌كه‌ن و ئاپۆڕه به دوری روانگه‌ی ده‌گرن.
ئاماژه‌یه‌كی تری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، به‌هێزتركردنی هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه بوو؛ ئه‌وه‌ی ده‌بینین ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه هه‌موو كوردستانیان پێی سه‌ربه‌رزین، ئه‌وكاته‌ی به‌وهه‌موو ویقار و هه‌ژموونه‌وه جیهان له رۆڵ بایه‌خی پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن، ئه‌مه‌یه ئیراده‌ی میللی یه‌ك ده‌خات و سه‌ره‌نجام وره ده‌به‌خشێته‌وه به هه‌موومان. سه‌رۆك بارزانی دیزایینی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێیه و ئه‌م هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ی فه‌راهه‌م كرد. گه‌ل به‌وهه‌موو گه‌رموگوڕی و په‌رۆشییه‌وه پێشوازیی له سه‌رۆكی خۆی ده‌كات، چونكه دركی به‌و راستییه كردووه كه ئه‌وه سه‌رۆك بارزانییه به‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رله‌نێو خۆیشماندا كه‌سانگه‌لێك هه‌ن به‌نێوی سه‌ركرده‌وه، زمانیان ته‌نها له پاڕانه‌وه بۆ نه‌یار ده‌سووڕێ و ههمبانهیان پڕه له غه‌در و ده‌ستیان له داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیخوڕی ده‌سوڕێ، ئه‌وه راستییه‌كه هێند حاشاهه‌ڵنه‌گره تا ئه‌و ئاسته‌ی تاكه تاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دركیان پێی كردووه. هەڵبەتە ده‌سته و تاقمم هەن نه‌ك هه‌ر دژی هه‌موو ئەو سه‌روه‌ریانه راوه‌ستانه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاورهدیفهكانیان بوون به ڕاوێژكاری ده‌سته‌ڕاستی مالیكی بۆ بڕینی قوتی خه‌ڵكی و، ئێستایشی له‌سه‌ر بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه به‌رده‌وامن، پیلانێك دژ به گه‌له و قه‌تماغی غه‌دری گرتووه و خیانه‌تی لێ ده‌چۆڕێ.
خه‌ڵكی كوردستان زۆر زوو به‌م یه‌قینه گه‌یشتن كه فریادڕه‌سی نیشتیمان و داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ڕێی بوونه ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك بارزانییه؛ هه‌ربۆیه له پێشوازیی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، پشتیوانیی رای گشتیی كوردستان ڕه‌نگرێژ بوو.