ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) له وته‌یه‌كیدا كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مامۆستایان پێشكه‌شی كرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی جیهانی له مامۆستایان پیرۆز كرد، باسی له هه‌ڵوێستی توركیا كرد به‌رانبه‌ر رووسیا له باره‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه.
(ئه‌ردۆگان) ئاماژه‌ی دا كه له‌وه‌ته‌ی رووسیا بڕیاریداوه كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی داعش بۆردوومان بكات، له‌وكاته‌وه ناوچه توركمانه‌كانی له سووریا كردووه‌ته ئامانج و هه‌زاران خانه‌واده‌ی توركمان له كهمپهمانی سنووری سووریا و ناو خاكی توركیایه. ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك داعش بۆردوومان ناكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا (ئه‌ردۆگان) ئاماژه‌ی دا كه توركمانه‌كان خزمی ئه‌وانن و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن، پیاوه‌كانیان ژنه‌كانیان ناردووه بۆ سنووری توركیا و سووریا و بۆ خۆشیان ده‌جه‌نگن بۆ به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌ی خۆیان. بێگومان ئه‌و ئاواره توركمانانه‌ی كه دێنه توركیایش ده‌بێت بودجه‌یان بۆ دابین بكه‌ین، واته باجه‌كه‌ی ئێمه ده‌یده‌ین.
به گوێره‌ی گوته‌ی (ئه‌ردۆگان) چه‌ندین جار رووسیایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی فڕۆكهكانتان سنووری ئێمه ده‌به‌زێنن، به‌ڵام گوێیان به ئه‌وان نه‌داوه. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش كردوومانه به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵكو ئه‌وانیش پیشتگیریی له ئێمه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "ده‌بێت جیهان بزانێت كه تاوه‌كو بارودۆخی سووریا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته نه‌یه‌ته‌وه، خاڵی سنوور و ناوچه‌كه له‌وه خراپتر ده‌بێت، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ سووریا بدۆزرێته‌وه".
سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك میدیای توركیا گرت، به‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كامیۆنه‌كانی توركیا هاوكاری لۆجیستی بۆ سووریا ده‌نارد، ئه‌وان ده‌یانگوت ئه‌مه چه‌كه و بۆ داعش ده‌چێت، به‌ڵام ئێستا با بزانن ئه‌و كامیۆنانه هاوكاری بوه بۆ برا توركمانه‌كانمان.
كارزان گلی