ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌م به‌یانییه، له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا ــ سووریا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیایی كه‌وته خواره‌وه، كه توركیا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ و، هه‌ر پاش ڕووداوه‌كه، له توركیادا دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به خۆیه‌وه بینی.
هاووڵاتیانی توركیا له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودابوون كه ئه‌مڕۆ دۆلار داشكاندن به خۆیه‌وه ببینێت، چونكه بڕیار بوو (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو) كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه دۆلار 8 لیره به‌رز بووه‌وه.
پێشتر 100دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به 280 لیره‌ی توركی ده‌فرۆشرا، به‌ڵام هه‌ر دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، ئیدی دۆلار بوو به 288 لیره‌ی توركی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزتریش ببێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته چه‌نده بارودۆخی سیاسیی خراپ بێت دۆلار به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ژووری ئابووریی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك له راپۆرتێكدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه ره‌نگه له چه‌ند رۆژی دابێ، دۆلار زیاتر به‌رز ببێته‌وه، چونكه به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و رووسیا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، كه به لای خراپییه‌وه ده‌ڕوات، بۆیه ره‌نگه پێشبینییه‌كه بێته دی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاشكرای ده‌كات، زیاتر له سێ جار ڕووسیایان له سنووربه‌زاندنی ئاسمانی توركیایان له لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌ر سه‌رپێچییان كردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون.
له نێو فڕۆكه ڕووسیاییه‌كه‌دا، دوو فڕۆكه‌وان هه‌بوون، یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان كه به په‌ڕه‌شووت دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه، كه‌وتووه‌ته ده‌ست گرووپێك له چه‌كدارانی توركمان و، به‌ڵام حێشتا چاره‌نووسی دووه‌میان دیار نییه.
كارزان گلی