فه‌رهاد محه‌ممه‌د
هه‌تا ئابی 2014 كه هێزی پێشمه‌رگه توانی هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش رابگرێت و دواتریش سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی 100 رۆژدا به ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و چیای شنگال، ته‌واوی جیهانی رۆژئاوا به ئه‌مه‌ریكایشه‌وه، ته‌نیا نموونه‌ی سوپای كۆلۆمبیایان هه‌بوو، كه توانیبوویان شه‌ڕی گرووپه‌كانی مافیا بكه‌ن و سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و وڵاته بگێڕنه‌وه، بۆیه ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكایش، له شه‌ڕی دژی داعشدا، وه‌ك پێكچوواندێكی گرووپه مافیاكان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌وڵیان ده‌دا زۆر سوود له شێواز و ئه‌زموونی سوپای كۆلۆمبیا وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی له ئازادكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و چیای شنگال ئه‌وه‌ی پیشانی جیهان دا، راسته ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێكی غهیرهتهقلیدییه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا شه‌ڕێك نییه دژی گرووپێكی تیرۆریستی، یان گرووپێك له مافیا، به‌ڵكو ئه‌مه شه‌ڕێكی غهیرهتهقلیدییه دژی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی كه جیا له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری سه‌ربازیی مۆدێڕنی دوو ده‌وڵه‌تی له به‌رده‌سته، له هه‌مانكاتدا ئه‌م ده‌وڵه‌ته خۆیشی كارگه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی چه‌كی خۆكوژ، كه هیچ هێزێك نییه بتوانێت سنووری بۆ دابنێت، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی هێشتا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆكێتی دژه‌تانك و دژهئۆتۆمبێلی به مینچێنراوی نه‌گه‌یشتبووه ده‌ست.
كه‌واته شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه دژی تیرۆریستانی داعش، مۆدێلێكی دیكه‌ی شه‌ڕ بوو كه ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌ناو زانستی سه‌ربازیی جیهاندا بوونی نییه، ئه‌ویش ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه پێی ده‌گوترێت: "شه‌ڕی غهیرهتهقلیدی دژی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی".
ئه‌وه‌ی بۆ ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كانی ته‌واوی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش جێگه‌ی سه‌رسورمانه، ئه‌وه‌یه چۆن له چوارچێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی و پلانی سه‌ربازیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا، هێزی پێشمه‌رگه بووه‌ته ئه‌و سوپایه‌ی بتوانێت ئه‌م شه‌ڕه ته‌قلیدییه بكات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به ده‌ست بهێنێت، سه‌ركه‌وتنێك به هاوشێوه‌ی ئازادكردن و پاراستنی شوێنێكی ستراتیژی وه‌ك به‌نداوی مووسڵ و چیای شنگال و، ئه‌مجاره‌یش ئازادكردنی شنگال و ئازادكرنی رێگه‌ی ستراتیژیی 47 كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كردووه به دوو به‌شه‌وه و له یه‌كتری دابڕیوون.
سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه ریچارد هاس، سه‌رۆكی ئامۆژگای پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی پێشووی ستافی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تازه‌ترین وتاریدا به ناونیشانی: (دوای پاریس) كه له ماڵپه‌ڕی (سه‌ندیكه‌یت پرۆجێكت) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ئه‌گه‌ر جیهان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بزانێت پشت به چ هاوپه‌یمانێك ده‌به‌ستێت، ریچارد هاس له‌ناو ئه‌و هه‌موو هاوپه‌یمانییه ته‌قلیدییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌نێوان سعوودیه و میسر و توركیادا، رێنمایی رۆژئاوا ده‌كات ته‌نیا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵبژێرێت". پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچی هاس له‌م هاوپه‌یمانییه‌دا ته‌نیا كورد بۆ هاوپه‌یمانیی جیهانی ئازاد دژی تیرۆریستان هه‌ڵده‌بژێرێت؟ بێگومان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نیا كورد توانیویه‌تی سوپایه‌كی غهیرهتهقلیدی ئه‌وتۆ دروست بكات و، پلانێكی سه‌ربازیی ئه‌وتۆ دابڕێژێت كه بتوانێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له نێوان هێز و ئیراده‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی و چۆنیه‌تیی سوودوه‌رگرتن له چه‌كی مۆدێرن و هه‌ماهه‌نگی دروستكردن له‌نیوان هێزی زه‌مینی و ئاسمانی‌دا دروست بكات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بندێڕی پێشنیازه‌كه‌ی ریچار هاس بخوێنینه‌وه، راشكاوانه مه‌به‌ستی له پشتبه‌ستن له كورد وه‌ك هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی دژی داعش، ئاماژهكردنیهتی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له شنگال و كۆبانێ، جیهانیش ده‌زانێت، ئه‌م دوو سه‌ركه‌وتنه مێژووییه چۆن به‌ده‌ستهاتووه و چۆن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له هه‌ردووكیاندا رۆڵی سه‌ره‌كی له به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌كاندا هه‌بووه.
شنگال خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ شه‌ڕی جیهانی دژی تیرۆر
ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان دامه‌زرابێت، ئه‌وا گۆڕینی ئه‌م شه‌ڕه بۆ شه‌ڕێكی جیهانی له‌به‌ر رۆشناییی تازه‌ترین بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا، ئه‌وا ئه‌م شه‌ڕه جیهانییه له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی ئازادكردنی شنگالی تێدا تۆمار كردووه، سه‌ركه‌وتنی شنگال به ئاستێك گۆڕانكاری و هیوای بۆ جیهان له‌شه‌ری دژی داعش دروست كردووه، وه‌ك گاری كێنت له وتارێكیدا كه له (كرۆنیكل لایڤ) له 20ی 11ی 2015 به ناونیشانی (هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس: ئێمه هه‌موومان فهرهنسایین، به‌ڵام پێویسته له هه‌مانكاتدا بڵێین هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین)، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی گاری كێنت بۆ فه‌ره‌نساییه‌كان به‌وه‌ی بڵێن: هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین، ئاماژه‌یه‌كی راشكاوانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نساییه‌كان سوود له ئه‌زموونی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن و ده‌بێت وه‌ك پێشمه‌رگه به ئیراده بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به هاووڵاتییانی كوردی ئێزدییان كرد له شنگال، هێشتا نه‌یانتوانیوه هێنده به فه‌ره‌نساییه‌كان بكه‌ن، بۆیه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، نابێت كاره تیرۆریستییه‌كانیان نائومێدمان بكات، ده‌بێت دوای ئه‌م كاره‌ساته وه‌ك پێشمه‌رگه، فه‌ره‌نسا له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه شنگالی له تیرۆریستان پاك كرده‌وه، له‌مه‌ش زیاتر ده‌بێت هه‌موو پشتگرییه‌كی پێشمه‌رگه بكرێت و هه‌موو جۆره چه‌كێكی بۆ دابین بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك پێشمه‌رگه تیرۆریستانی داعش تێكده‌شكێنێت، له بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات.
كه‌واته راسته ئازادكردنی شنگال بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هه‌ست به شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بكه‌ن و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌رمه‌زارییه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، هه‌وڵیان دا ئاراسته‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆسه‌ر ئاستی گلۆباڵی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جیهان بۆ لای خۆیان رابكێشن و شكشت و شهرمهزارییهكهیان له شنگال بشارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاردانه‌وه شێتگێڕانهیان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی جیهان به جۆرێكی دیكه سه‌یری ئه‌م شه‌ڕه بكات و، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سنووردانان و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش ده‌ربكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه شه‌ڕی دژی داعش له شه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌كاته سێیه‌م شه‌ڕی جیهانی دژی تیرۆریستانی داعش، گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی سیستمی نوێی جیهان و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان دروست ده‌كات، به‌ڵام خاڵی ده‌ستپێك له‌م شه‌ڕه و له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێی جیهان له ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.